بڕیارەکەی دادگای فێدڕاڵی دژ بە هەرێمی کوردستان دەکەوێتە واری جێبەجێ کردن و موستەفا کازمی بەپەلە داوای دۆزینەوەی چارەسەر دەکات
پەیامی کورد ... بڕیارەکەی دادگای فێدڕاڵی دژ بە هەرێمی کوردستان دەکەوێتە واری جێبەجێ کردن و موستەفا کازمی بەپەلە داوای دۆزینەوەی چارەسەر دەکات .
موستەفا کازمی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان و سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ئاسایشی نیشتمانی كرد‌و له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وەزیری نەوتی ڕاسپارد لەگەڵ شارەزایانی ناوخۆ‌و دەرەوە کاربکەن بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەک سەبارەت بەگرێبەسته‌کانی هەرێم و دۆسیەی نەوت.
به‌گوێره‌ى ڕاگه‌ێندراوێك لە نووسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ەوە ، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه موسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران و سه‌ركرده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وزاریی بۆ ئاسایشى نیشتیمانى كرد‌و له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا وه‌زیرى نه‌وتیش بانگهێشت كرابوو.
ئه‌وه‌ش هاتوه، "كۆبوونه‌وه‌كه بۆ باسكردنى پێشهاته ئه‌منى‌و ئه‌و به‌ره‌و پێش چوونانه‌یه كه گۆڕه‌پانى عێراق‌و هه‌رێمى به‌خۆیانه‌وه ده‌یبینن، هه‌روه‌ك ئه‌نجوومه‌نه‌كه میوانداری وه‌زیرى نه‌وتى عێراقى كردبوو بۆ گفتوگۆكردنى بڕیارى دادگا باڵاى فیدراڵى سه‌باره‌ت به‌ئیداره‌دانى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان، سه‌ربارى چه‌ندین بابه‌تى دیكه كه له‌كارنامه‌ى دانیشتنه‌كه‌دا هه‌بوون".
ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوه، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌ن بڕیاریدا به‌ڕاسپاردنى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق كه هه‌ماهه‌نگى بكات له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان‌و كۆمپانیاكانى ووڵاتانى به‌رهه‌مهێنى نه‌وت كه په‌یوه‌ستن به‌میكانیزم و هه‌نگاوه‌كانى ئیداره‌دانى ئه‌م دۆسێیه به‌گوێره‌ى بڕگه‌كانى ده‌ستوورو به‌رژه‌وه‌ندى باڵاى نیشتیمان و جێبه‌جێكردنى بڕیاره‌كانى دادگاى باڵاى فیدراڵى.
هه‌روه‌ك ئه‌نجوومه‌نه‌كه وه‌زاره‌تى نه‌وتى ڕاسپارد كه هاوكاری بكات له‌گه‌ڵ پسپۆڕانى و ناوخۆیی ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ى نه‌خشه ڕێگه‌یه‌كى هونه‌ری دابڕێژن له كاتێكى دیاریكراودا سه‌باره‌ت به ئیداره‌دانى دۆسێیه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان له دواى بڕیاره‌كه‌ى دادگاى باڵاى فیدراڵى.
دوێنێ ١٥ى شوباتى ٢٠٢٢ دادگاى فیدراڵى عێراق بڕیاریدا فرۆشتنى نه‌وتى هه‌رێم به‌سه‌ربه‌خۆ نایاساییه‌و جه‌ختیكرده‌وه، فرۆشتنى نه‌وت له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه ناده‌ستوورییه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ له‌یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌دا دواى بڕیاره‌كه‌ى دادگاى باڵاى فیدراڵى دژى سه‌ربه‌خۆ فرۆشتنى نه‌وتى هه‌رێم له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه، ڕه‌وتى سه‌در به‌فه‌رمى هاته‌ده‌نگ‌و پشتیوانى ئه‌و بڕیاره‌ى كرد‌و ڕایگه‌یاند، "پێویستە ڕێز لەبڕیاری دادگای فیدراڵی بگرین".
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە