بڕیارەکەی پاڤێڵ تاڵەبانی ئاشکرا دەکرێت
بڕیاره‌كه‌ى پاڤێڵ تاڵه‌بانى سەرۆکی یەکیتی نیشتیمانی کوردستان بۆ خوێندكارانى زانكۆ‌و په‌یمانگه‌كان ئاشكراده‌كرێت، به‌گوێره‌ى میدیاى یه‌كێتیش، ١٠٠ ملیۆن دینار بۆ سەرجەم زانكۆكانی سنووری پارێزگای سلێمانی تەرخانكراوه.
به پێی زانیارییەکان، بەبڕیاری پاڤێڵ تاڵەبانی، یەكێتی بڕی زیاتر له ١٠٠ ملیۆن دیناری بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی سەرجەم زانكۆكانی سنووری پارێزگای سلێمانی تەرخانكردووه، ئه‌مه‌ش دواى كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆكى ئه‌و حزبه له‌گه‌ڵ خوێندكاران.
له‌و زانیاریانه‌دا ئاماژه‌ى به‌وه‌شكراوه، بەو پارەیەی تەرخانكراوە سەرجەم ئەو گرفتانەی پێ چارەسەر ده‌كرێت كە لەبەشە ناوخۆییەكان‌و ناوەندەكانی خوێندندا هەیە لەگەڵ دابینكردنی ئەو پێداویستیانەی لەئێستادا هەندێك شوێن گرفتیان هەیە.
بڕیاره‌كه‌ى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى له‌كاتێكدایه، له‌دوو هه‌فته‌ى ڕابردوودا خۆپیشاندانى خوێندكاران بۆ دووباره ته‌رخانكردنه‌وه‌ى ده‌رماڵه‌كانیان ده‌ستى پێكردو گرژی و ئاڵۆزیشى لێكه‌وته‌وه‌و له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانیشه‌وه تووندوتیژى به‌رامبه‌ر خوێندكاران به‌كارهێندرا.
هه‌ر ئه‌مڕۆش بافڵ تاڵه‌بانى له‌په‌یامێكدا له‌په‌یجى فه‌رمى خۆیه‌وه له‌فه‌یسبوك داواى لێبوردنى له‌خوێندكاران كرد له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و تووندوتیژیانه‌ى به‌رامبه‌ریان به‌كارهێنرا.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە