بڕیارە لەم مانگەدا بەپێی لیستی تازە و هەموارکراو، مووچەی خانەنشینی پلە باڵاکان دابەش بکرێت
پەیامی کورد ... بڕیارە لەم مانگەدا بەپێی لیستی تازە و هەموارکراو، مووچەی خانەنشینی پلە باڵاکان دابەش بکرێت.
بەڕێوبەری گشتی خانەنشینی هەرێمی کوردستان ووتی، چاکسازی لە خانەنشینی پلە باڵاکان کۆتایی هات، تەنها پەرلەمانتارەکان مابوون، چاکسازی ئەوانیش تەواو بووە .
حازم ئیسماعیل، بەڕێوبەری گشتی خانەنشینی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند : ''لە بەردەوامی چاکسازی لە خانەنشینی پلە باڵاکاندا تەنها پەرلەمانتاران مابوون، ئەوانیش ئەم هەفتەیە تەواو کران و ئێستا چاکسازی لە خانەنشینی پلە باڵاکان تەواو بووە و مووچەی سەرجەمیان هەموار کراوەتەوە.''
حازم ئیسماعیل ووتیشی: "تەنها هەندێک کێشە و گرفت هەیە، کە پێویستە ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری لەسەر بدات، بۆیە پێویستە چاوەڕێ بین تا حکوومەت بڕیار دەدات، ئەوکات دیاری دەکەین چەند کەس لە خانەنشینی پلە باڵاکان یاسایین و چەندیش نایاسایین، ئەوەی گرینگیشە چاکسازی لە خانەنشینی پلە باڵاکان تەواو بوون و کۆتایی بە کارەکانیان هاتووە.''
بڕیاریشە لەم مانگەدا بەپێی لیستی تازە و هەموارکراو، مووچەی خانەنشینی پلە باڵاکان دابەش بکرێت.
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە