بڕی ٢٠ میلیۆن دۆلار لە لایەن ئەمریکاوە وەک هاوکاری دەدرێتە عێراق بۆ ئەم مەبەستە

پەیامی کورد     ...  بڕی ٢٠ میلیۆن دۆلار لە لایەن ئەمریکاوە وەک هاوکاری دەدرێتە عێراق بۆ ئەم مەبەستە

بڕی ٢٠ میلیۆن دۆلار لە لایەن ئەمریکاوە وەک هاوکاری دەداتە عێراق بۆ دەستەبەرکردنی ئەمنییەتی نێودەوڵەتی بەغدا .

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق ئەمڕۆ شەممە هەواڵ لە تەرخان کردنی نزیکەی ٢٠ میلیۆن دۆلار بۆ پاڵپشتی لە دەوڵەتی عێراق بۆ دەستەبەرکردنی ئەمنییەتی ناوچەی نێودەوڵەتی بەغدا دەدات .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە بەیاننامەی باڵیۆزخانەدا هاتووە : " ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا بڕی ٢٠ میلیۆن دۆلاری بۆ پاڵپشتی لە دەوڵەتی عێراق بۆ دەستەبەرکردنی ئەمنییەتی ناوچەی سەوزی بەغدا تەرخان کردووە ."

لەم بەیاننامەیەدا هەروەها هاتووە کە ئەم یارمەتی و هاوکارییە ماددییە بریتییە لە دەستەبەرکردنی بوودجەی گرووپێک لە ئەندازیارانی ئاوەدانی بۆ جێبەجێ کردنی پێداچوونەوەیەکی گشتگیر دەربارەی خاڵەکانی ئێستای هاتن بۆ ناوچە نێودەوڵەتییەکان و داڕشتنی پیلان بۆ دەرگاکانی هاتنی نوێ دەبێت .

بە پێی ئەم بەیاننامەیەی باڵیۆزخانە ، جان تایکێرت ، بەرپرسی کاروباری بەرگری باڵیۆزخانەی ئەمریکا ، ڕاپۆرتی کۆتایی تیمی ئەم بەرنامەیەی بە حامد مەهدی ئەلزەهیری ، فەرماندەی کۆمیتەی ئەمنییەتی ناوچەی سەوز ڕادەست کردووە .


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە