بڕە بوودجەی ئەم مانگە ش لەم کاتەدا ڕەوانی هەرێم دەکرێت

پەیامی کورد     ...    بڕە بوودجەی ئەم مانگە ش لەم کاتەدا ڕەوانی هەرێم دەکرێت

بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی حكوومەتی عێراق رایگەیاند، سەرۆكوەزیرانی عێراق بڕیاری داوە تا كۆتایی ساڵ مانگانە ٢٠٠ملیار دینار بۆ ھەرێمی كوردستان ڕەوانە بكرێت و بۆ ناردنی پارەی شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵیش، پێویستە ئەویش بە ھەماھەنگی لە نێوان ھەرێم و بەغدا ڕەوانە بكرێت.

دكتۆر فازڵ نەبی،  ووتی، سەرۆكوەزیرانی عێراق بڕیاری داوە تاوەكوو پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتی عێراق جێبەجێ دەكرێت و لەگەڵ ھەرێم دەگەنە رێككەوتن، مانگانە ٢٠٠ملیار دینار بۆ ھەرێمی كوردستان رەوانە دەكەن و مانگی شەشیان رەوانە كردووە و بڕیاری داوە كە مانگی حەوتیش رەوانە بكرێت.

بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی ووتیشی، حكوومەتی عێراق بەپێی بڕیاری سەرۆكوەزیران لە رێگەی وەزارەتی داراییەوە تا كۆتایی ساڵ مانگانە ٢٠٠ملیار دینار بۆ ھەرێمی كوردستان ڕەوانە دەكات، چوونكە بوودجە بۆ ئەمساڵە.

فازڵ نەبی باسی لەوەش كرد، بڕیاری سەرۆكوەزیرانی عێراق بەو شێوەیەیە كە ئەمساڵ ھەموو مانگانێك٢٠٠ملیار دینار رەوانە بكەن، بۆیە پێویستە بە ھەماھەنگی لە نێوان ھەرێم و بەغدا پارەی شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵیش ڕەوانە بكرێت.

دەشڵێ، بەم ھەنگاوە دۆخی ئابووری ھەرێمی كوردستان باش دەبێت و حكوومەت دەتوانێ مانگانە لە كاتی خۆیدا و بێ لێبڕین مووچە دابەش بكات.


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە