بژاردەی جۆ بایدن بۆ سەرۆکی ڕێکخراوی CIA " سیا "

پەیامی کورد     ...    بژاردەی جۆ بایدن بۆ سەرۆکی ڕێکخراوی CIA " سیا "

میدیاکان لە " دارڵ بڵاکێر " کۆنەکاری ڕێکخراوی CIA وکوو بەربژێری لەناکاوی جۆ بایدن ، بۆ سەرۆکایەتی کردنی ئەم ڕێکخراوە ناو دەبەن .

بە پێی ڕاپۆرتێک فۆکس نیووز لە سەرەتا ، کۆتایی مانگی ڕابردوو ڕایگەیاند : کە دارڵ بلاکێر خانەنشین کراو وکۆنەکاری ڕێکخراوی CIA بە ٢٨ ساڵ پێشینەوەی کار لەم ڕێکخراوەیەدا وەکوو کاندید و بەربژێری دیار و بەرچاو بۆ سەرۆکایەتی کردنی CIA لە دەوڵەتی داهاتووی بایدن دا ڕووی خۆی نواندووە . سەرەڕای ئەمە بە پێی ڕاگەیاندنی ئاژانسی تێلێگرافی یەهوودی (JTA)، کە نازناوی بلاکێر ی " سیخۆڕپەروەر  " ناو بردووە . بلاکێر ڕایگەیاندووە کە بایدن بۆ وەرگرتنی پێشنیار سەردانی ئەوی کردووە .

باوکی بلاکێر تا تەمەنی ١١ ساڵەیی ئەو و تا ئەو کاتەی کە لە ئاگۆستا ، لە ئیالەتی جۆرجیا نیشتەجێ بببن ، لە هێزی ئاسمانی ئەمریکا بووە . بلاکێر لە زانۆی جۆرجیا خوێندنی کردووە لە دوای زانکۆ چووەتە ڕێزەکانی هێزی ئاسمانی و بۆ ماوەی ٤ ساڵ لە ماوەی ساڵەکانی ١٩٨٧ ، تاکوو ١٩٩٠  توێژەر و شێکەرەوە بووە ، ئەو لە ساڵی ١٩٨٩ دا بۆ کارێک لە ڕێکخراوی CIA داواکارییەکی ئاراستە کرد .

تیمی کارەکانی بایدن ڕایانگەیاندووە بایدن بە نیازی تەشکیک کردنی دەوڵەتێکە کە " هاوشێوەی ئەمریکا " بێت و تاکوو ئێستا زۆرێک لە بەربژێرەکانی ئەو ، لە یەکەمینەکانی کۆمەڵەکەی خۆی لە پلەگەلی هەڵبژاردن دا بوونە ، لەوانەش " ئاڤریل هینز " جێگری سەرۆکی CIA کە بایدن دەیەوێت یەکەمین سەرۆکی ژن ، لە دەزگای هەواڵگری نەتەوەیی ئەمریکا بێت .


ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە