بکوژی فڕۆکەی شەڕکەری " ئێف - ٣٥ " لە ڕووسیا دەردەکەوێت
پەیامی کورد ... بکوژی فڕۆکەی شەڕکەری " ئێف - ٣٥ " لە ڕووسیا دەردەکەوێت
ڕووسیا ساڵی داهاتوو کار لە سەر پێشکەوتووترین سیستەمی بەرگری مووشەکی بە کۆتایی دەگەێنێت .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە نەشناڵ ئینترێست ی ئەمریکا : بۆ ساڵی ٢٠٢٠ تەواوبووی سیستەمی بەرگری مووشەکی S-500 بەرنامەی بۆ داڕێژراوە . ئاندرێ یوودین فەرماندەی هێزی ئاسمانی ڕووسیا لە ووتووێکدا لەگەل ڕۆژنامەی کراسنایا ئێزووزدا ئۆرگانی وەزارەتی بەرگری ئەم ووڵاتە دا ڕایگەیاندووە .
تاکوو ئێستا کۆمەڵەی S-400 Triumph ی ڕووسی یەکێک لە باشترین سیستەمگەلی بەرگری مووسەکەی دژە ئاسمانی ستراتیژیکی ئەمڕۆ لە جیهان هەژمار دەکرا . ئەم سەکۆیە پەیوەستە بە مووشەکگەلی زەوین بە ئاسمان بۆ پارێزگاریکردن لە بەرامبەر هێرشی ئاسمانی لە ئەگەری ئەنجامی ئەم هێرشە بە کەلک وەرگرتن لە مووشەکگەلی کروو ، مووشەک گەلی بالێستیکی تاکتیکی و ئۆپراسیۆنی و هەروەها مووشەک گەلی مەودا ناوەند لە شوێنێک بە سیستمەگەلی ئەلێکتۆنی کوژێنەرەوەی چالاک دیزاین و ئامادە کراوە . جگە لەمانە ، لەم کۆمەڵەیە دەتوانرێ بۆ لێدانی ئامانجگەلی زەوینی ش کەڵک وەربگیرێت . کۆمەلەگەلی S-400 لە ساڵی ٢٠٠٧ دا کەوتە بەر بەهرەوەرییەوە بەڵام ئەرتەشی ڕووسیا لە ئێستادا کار لە سەر جێگیرکردنی لەناکاو و درووست کردنی S-500 ی دەست پێکردووە .
ئەم بابەتە 12003 جار خوێندراوەتەوە