بکوژی چاو بناسە

پەیامی کورد   ...  بکوژی چاو بناسە

ئاکادیمیای ئەمریکی بۆ پزیشکی چاو هۆشداری دەدات لەوەی ئەو کەسانەی کاتێکی زۆر لەبەردەم شاشەدا بەسەر دەبەن، لەوانەیە تووشی ووشکبوونەوەی چاو، ئاوی چاو یان سەرئێشە ببن.

ئاکادیمیای پزیشکی چاو دەڵێت، ئەو حاڵەتانەی ئاماژەیان پێکراوە، لەبەر ئەوەیە کە مرۆڤ لە کاتی چاولێکردنی ئەم ئامێرانەدا کەمتر چاو دەتروکێنێت. بەزۆری مرۆڤەکان لە خولەکێکدا نزیکەی ١٥ جار چاویان دەتروکێنن، بەڵام دەتوانرێت ئەم ڕێژەیە لە کاتی چاولێکردن لە شاشەیەکدا بۆ نیوە ببڕدرێت.

ئاکادیمیای ئەمریکی بۆ پزیشکی چاو پێشنیاری پشوودان دەکات بەپێی یاسای "20-20-20" بۆ کەمکردنەوەی فشاری چاو. هەر ٢٠ خولەک جارێک سەیری دوور بکە، بەلایەنی کەمەوە ٢٠ چرکە سەیری تەنێک بکە کە ٢٠ پێ دوورە. ئەم ڕێکارە دەرفەت دەدات بە چاوەکانت کە خۆیان ڕێک بخەنەوە.


ئەم بابەتە 12015 جار خوێندراوەتەوە