بکوژەکەی شینزۆ ئابێ دانپێدانان دەکات

پەیامی کورد   ...  بکوژەکەی شینزۆ ئابێ دانپێدانان دەکات

بکوژەکەی شینزۆ ئابێ سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن لە پەیامێکدا رایگەیاند : سەرۆکوەزیران لەگەل ئەو کەنیسیەیەی کە بنەماڵەکەمیان فەقیر و دەست کورت کرد پەیوەندی هەبوو .

لە حاڵێکدا کە ژاپۆن هیشتا لەگەڵ تێرۆری سەرسامکەری سەرۆکوەزیرانی پێشوو ، شینزۆ ئابێ دەست و پەنجە نەرم دەکات بکوژەکەی سەرۆکوەزیرانی پێشووی ژاپۆن لە لای پۆلیس دانی بەوەدا ناوە کە هۆکاری کوشتنی ئەو پەیوەندی ئابێ لەگەل کەنیسە بووە .

تێتسۆیا یاماگامی ٤١ ساڵە کە لە دوای تیرۆری ئابێ لە لایەن هێزە ئەمنییەکان ەوە دەست بەسەر کرا ، دانی پێدانا کە بە هۆی وەرشکست بوونی بنەماڵەکەی ڕق و کینەی لەو کەنیسەیە هەبووە و ئابیی بە هۆی پەیوەندی لەگەل هەمان کەنیسە بە هاوێشتنی گلوولە کوشت .

بە پێی راپۆرتی سەرچاوەگەلی لیکۆڵەر ، دایکی یاماگامی یەکیک لە ئەندامانی کۆنی کەنیسە ، دوو دەیە پێستر ٧٠٠ هەزار دۆلار هاوکاری و یارمەتی کەنیسە داوە و بنەماڵەکەی بردووەتە ناو فەقیری و دەستکورتی یەوە .


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە