بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بە باڵۆن
پەیامی کورد ... بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بە باڵۆن
بە گوێرەی هەواڵ و زانیارییەکان کۆریای باکوور ڕایگەیاند کە گشتگیری کۆرۆنا لەم وولاتە بە هۆی پەیوەندی کەسەکان لەگەڵ باڵۆن گەلێک بووە کە لە لایەن کۆریای باشوور ەوە بەرەو ئەو ووڵاتە نێردراون .
میدیاکانی دەوڵەتی کۆریای باکوور لە زاری ناوەندەکانی پێشگرتن لە گشتگیری نەخۆشییەکانی ئەم ووڵاتە ڕایانگەیاند کە نموونەگەلێک لە ڤایرۆسی کۆرنایان لە شاری ئیفۆ لە نزیکی سنووری باشووری ڕۆژهەڵاتی کۆریای باکوور دۆزراوەتەوە
بە پێی ڕاگەیاندنی ئەوان ، تاقیکاری کۆرۆنای سەربازێکی ١٨ سالان و منداڵێکی ٥ ساڵان لە سەرەتای مانگی ئەیپریل لە دوای پەیوەندی بە " کەل و پەلی گومان لێکراوەوە " لەم شارە پۆزەتیڤ بووە .
لە ساڵانی ڕابردوودا دژبەرانی نیزامی سیاسی کۆریای باکوور بە کەڵک وەرگرتن لە باڵۆن ، پاکێت گەلێکی بانگەشەیی یان لە لای کۆریای باشوور ەوە بۆ ناوخۆی خاکی کۆریای باکوور دەنێرن .
ئەم بابەتە 11998 جار خوێندراوەتەوە