بڵاو بوونەوەی وێنەی فڕیدراوی ڕابەری ئێران و قاسم سلێمانی لە زبڵدانی باکوو هەرا دەنێتەوە

پەیامی کورد    ...   بڵاو بوونەوەی وێنەی فڕیدراوی ڕابەری ئێران و قاسم سلێمانی لە زبڵدانی باکوو هەرا دەنێتەوە

ئێرە باکوو وە.. لە ئازەربایجان کە کۆمارى ئیسلامى چەند ڕۆژ پێش مانۆڕى سەربازى لە نزیک سنوورەکانى بە شێوەیەکی بەرفراوان ئەنجام دا و دواتر بە پێی هەواڵەکان بە شێوازی شکستخواردوو پاشەکشەى لێ کرد.

وێنەکانى خامنەیی ڕابەری باڵای ئێران و قاسم سلێمانى فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسداران لە نزیک زبڵخانەیەک فڕێ دراون و بڵاو بوونەوەی ئەم وێنەیە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەرا دەنێتەوە!
 جێگای ئاماژەدانە ئەمانە وێنە و کەلوپەلى ئۆفیسى نوێنەرانى خامنەیین لە باکۆ کە چۆڵ کراوە!
بەرپرسانى ئازەربایجان لەم دواییانە، حسەینیەیەکیان بە هۆى خۆنەپارێزى لە کۆڕۆنا داخست کە کرابووە ئۆفیسى خامنەیی!


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە