بۆردومانی حووسییەکانی یەمەن بە بۆمبی ١٢ تەنی؛ و پەیامی هەڕەشەئامێزی ترامپ بۆ کۆماری ئیسلامی
پەیامی کورد ... بۆردومانی حووسییەکانی یەمەن بە بۆمبی ١٢ تەنی؛ و پەیامی هەڕەشەئامێزی ترامپ بۆ کۆماری ئیسلامی
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هێرشێک دا بۆ سەر تاقمی تیرۆریستی حووسییەکانی یەمەن، بۆمبی سەنگەڕشكێنی ١٢ تەنی کە لەلایەن فڕۆکەی بۆمبڕێژکەری B-2 هەڵگیرابوو، بەکارهێنا. ئەم هێرشانە کە ڕۆژنامەی سنی بەریتانی بە پەیامێکی هۆشداری بۆ کۆماری ئیسلامی وەسفی کردووە، بەشێکە لە ستراتیژی ترامپ بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی ناوچەکە.
ناوبراو پێشتر ڕایگەیاندبوو کە ئەگەر دانووستانە ئەتۆمییەکان لەگەڵ تاران شکستی هێنا، ئەوا بژاردەی سەربازی چالاک دەکات.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی واڵ ستریت ژۆرناڵ، ئەمریکا بیر لە پاڵپشتیکردنی ئۆپراسیۆنە زەمینیەکانی هێزەکانی حکوومەتی یەمەن لە دژی حووسییەکان دەکاتەوە، هەرچەندە تا ئێستا بڕیاری کۆتایی نەدراوە.
لە چەند هەفتەی ڕابردوودا ئەمریکا بە جێگیرکردنی کەرەستەی سەربازی پێشکەوتوو لە نێویان دا فڕۆکەی بۆمبڕێژکراوی بی-٢، ئامادەیی سەربازی خۆی لە ناوچەکەدا بەهێزتر کردووە.
ئەم بابەتە 32 جار خوێندراوەتەوە