بۆردومان كردنی فڕۆكەخانەی سەنعا لە لایەن فڕۆكە جەنگییەکانی ئیسرائیل : گرژی و ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکەدا پەرەی سەندووە

پەیامی کورد   ...   بۆردومان كردنی فڕۆكەخانەی سەنعا لە لایەن فڕۆكە جەنگییەکانی ئیسرائیل : گرژی و ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکەدا پەرەی سەندووە

بەپێی هەواڵی میدیاکانی یەمەن، سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی مەی ، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە ئۆپراسیۆنێکدا فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سەنعایان کردە ئامانج. 

سەرچاوە ناوخۆیی یەکان باس لە زیانەکانی ژێرخانی ڕێڕەوی فڕینی فڕۆکەخانەکە دەکەن، هەرچەندە هێشتا وردەکاریی زیاتر سەبارەت بە ڕادەی زیانەکان یان ئەگەری قوربانییەکان بڵاونەکراوەتەوە.

ئەم هێرشە دوای زیادبوونی گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و گرووپی حووسیییەکان کە لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە پشتیوانی دەکرێت، ئەنجام دراوە.

حووسییەکان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەندین مووشەکیان بەرەو خاکی ئیسرائیل تەقاندووە و بەووتەی سوپای ئیسرائیل، ڕۆژی سێشەممە یەکێک لەو مووشەکانە لە ئاسمانەوە ڕێگری لێکراوە.
 


ئەم بابەتە 35 جار خوێندراوەتەوە