بۆرهان : هیچ جۆرە هاوپەیمانییەک لە نێوان سەربازنی سوودانی و حێزبی عۆمەر ئەلبەشیر بوونی نییە

پەیامی کورد     ...   بۆرهان : هیچ جۆرە هاوپەیمانییەک لە نێوان سەربازنی سوودانی و حێزبی عۆمەر ئەلبەشیر بوونی نییە

عەبدۆلفەتاح بۆرهان سەرۆکی شەورای حۆکمڕانی ڕاگوێزراوی سوودان لە سەر نەبوونی هەر جۆرە هاوپەیمانییەک لە نێوان سەربازن و نیزامی یان و حێزبی " کۆنگرەی نیشتیمانی " عۆمەر ئەلبەشیر جەختی کردەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک بۆرهان لە ووتووێژێکی تەلەفزیۆنی لەگەڵ کەناڵی الحرە ووتی : ئێمە لەگەڵ هیچ گرووپێکی سیاسی لە هاوپەیمانی دا نین چوونکە ئەم کارە لەگەڵ بنچینەی دامەزراوەی نیزامی " ئەرتەش " ی ئێمەدا هەماهەنگی نییە .

ئەو بە جەخت کردنەوە لە سەر ئەوەی کە ئەم حێزبە لە دەورەی ڕاگوێزراوی ئێستادا چالاکییەکانی قەدەغەیە ، خۆپیشاندەرانی سوودانی بە پێشێلکردنی ڕووی ئاشتیانەی خۆپیشاندان و هێرش کردن بۆ سەر پۆلیس و ئیداراتی دەوڵەتی تاوانبار کرد .

سەرۆکی شەورای حۆکمڕانی ڕاگوێزراوی سوودان جەختی کردەوە : هێزەکانی ئەمنییەتی فەرمانگەلێکی ڕوون یان سەبارەت بە هێرش نەکردن بۆ سەر کەسانی خوازیاری جێبەجی کردنی ئازادی بەیان وەرگرتووە هەروەها ئەوان ناچار بە هەڵنەگرتنی چەک و یا خود بەدواداچوونی خۆپیشاندەرانن .


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە