بۆرکینافاسۆ باڵیۆزی فەڕەنسای لە ووڵاتەکەی دەرکرد
پەیامی کورد ... بۆرکینافاسۆ باڵیۆزی فەڕەنسای لە ووڵاتەکەی دەرکرد
بۆرکینافاسۆ فەرمانی بە باڵیۆزی فەڕەنسا کردووە تاکوو ئەم ووڵاتە بەجێ بهێڵێت . ئەم هەنگاوە لە دوای ئەوە ئەنجام دراوە کە لە مانگی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢ هەندێک نائارامیگەل ئەم ووڵاتە ئەفریقی یەی گرتەوە و لە ئاکامدا ناڕازییان هەولیان دا راکوو هێرش بکەنە سەر باڵیۆزخانەی فەڕەنسا لە بەر ئەوەی کە ئەم ووڵاتەیان بە تاوانباری کێشە ئەمنییەکانی خۆیان دەزانن .
بۆرکینافاسۆ بووەتە شوێنی حۆکمڕانی و هێرشەکانی القاعیدە و داعش . ئەم گرووپە تێرۆریستییانە هەزاران کەسیان لەم ووڵاتە کوشتووە و نزیکەی ٢ میلیۆن کەسیشیان ئاوارە کردووە .
بۆرکینافاسۆ ناوچەیەلکی داگیرکراوی پێشووی فەڕەنسایە و لەو کاتەوەی کە ترائۆرە چووەتە سەر کار هەستیاریگەلی دژە فەڕەنسەوی خۆی نەشاردووەتەوە و ڕووی هێناوەتە سەر بەرفراوان کردن و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ ووڵاتانی دیکە لەوانەش ڕووسیا .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە