بۆرڵ : ئەمڕۆ سەبارەت بە ئەگەری گەرانەوەی واشینتۆن بۆ بەرجام ووتووێژ دەکەین
پەیامی کورد ... بۆرڵ : ئەمڕۆ سەبارەت بە ئەگەری گەرانەوەی واشینتۆن بۆ بەرجام ووتووێژ دەکەین .
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیتی ئەورووپا ووتی لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەم یەکیتییە ، دەربارەی ئەگەری گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ سەر ڕێکەوتننامەی ئەتۆمی ئێران ووتووێژ دەکەین .
کەناڵی الجزیرە لە زاری بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیتی ئەورووپا ڕایگەیاند لە لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەم یەکیتییە ، دەربارەی ئەگەری گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ سەر ڕێکەوتننامەی ئەتۆمی ئێران ووتووێژ دەکەن . هەروەها ڕاگەێندرا کە دیپلۆماتەکانی یەکیتی ئەورووپا ئانتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا یان داوەت کردووە تاکوو ڕۆژی دووشەممە لە ڤیدیۆ کۆنفرانسێکدا لەگەڵ وەزیرانی کاروباری دەرەوەی ئەم یەکیتییە دەربارەی بابەتی ئێران ، ڕووسیا ، چین و تورکیا بەشداری بکات .
سەرلەبەیانی هەینی بە کاتی تاران وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا لە بەیناننامەیەکدا ڕایگەیاند کە پێشنیاری لایەنی ئەورووپایی بۆ بەشداریکردنی لە دانیشتنی کۆمیسیۆنی بەرجام لە ڕاستای ووتووێژ دەربارەی گەڕانەوە بۆ بەرجام پەسەند دەکات و قەبووڵی دەکات
دوای دەربڕینی ئامادەیی ئەمریکا بەرپرسێکی باڵای یەکیتی ئەورووپا ووتی کە ئەم یەکیتییە هێشتا بە فەرمی لە هیچ لایەنێک بۆ ئامادەبوونی لە دانیشتن دەربارەی ڕێکەوتننامەی ئەتۆمی ئێران ەوە داوەت نەکراوە . ئەم دیپلۆماتە باڵایەی یەکیتی ئەرووپا لو ووتووێژێکدا لەگەل ڕۆژنامەی ئەمریکی واڵ ژۆرناڵ ستریت سەبارەت بە هەناردە نەکردنی ئەم جۆرە داوەتنامانە ووتی هیچ دیار نییە کە بەڕیوەبردنی ئەم دانیشتنە دەکرێت یا خود نا
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە