بۆرڵ : ووڵاتانی ئامادە لە گفتووگۆوە ئەتۆمییەکان لەگەڵ پێشنیارەکەی ئەورووپا ڕەزامەندن

پەیامی کورد   ...  بۆرڵ : ووڵاتانی ئامادە لە گفتووگۆوە ئەتۆمییەکان لەگەڵ پێشنیارەکەی ئەورووپا ڕەزامەندن

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیتی ئەورووپا ڕایگەیاند : زۆربەی ووڵاتانێک کە لە گفتووگۆوە ئەتۆمییەکان لەگەڵ ئێران ئامادەیی یان هەبوو ، لەگەڵ پێشنیارەکەی یەکیتی ئەورووپا کە ئامانجی پاراستنی ڕێکەوتنی ئەتۆمی ٢٠١٥ ەیە ڕەزامەندە .

بەڵام من هێشتا وولامێکم لە ئەمریکاوە بە دەست نەگەیشتووە کە لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا چاوەڕوان دەکەم ، بە دەستم بگات .

بەرپرسی سیاستی دەرەوەی یەکیتی ئەورووپا دوێنێ ووتی کە وولامی ئێران بە پێشنیارەکانی ئەو دواییەی یەکیتی ئەورووپا دەربارەی ڕێکەوتنی ئەتۆمی " مەعقووڵ " بووە .


ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە