بۆمەلەرزەیەکی ٦.٣ ڕیشتەری فیلیپین دەهەژێنێت

پەیامی کورد     ...   بۆمەلەرزەیەکی ٦.٣ ڕیشتەری فیلیپین دەهەژێنێت .

بە پێی ڕاپۆرتێک بە گوێرەی ڕاگەیاندنی دامەزراوەی بۆمەلەرزەزانی فیلیپین ، بۆلەلەرزەیەک بە گەورەیی ٦.٣ ڕیشتەر لە بەشی باشووری ئەم ووڵاتە ڕوویداوە .

ئەم بۆمەلەرزەیە یەکسەممە کاتژمێر ١٢.٢٢ خولەک بە کاتی خۆجەیی تۆمار کراوە .

ناوەندی بۆمەلەرزەکە لە ٦ کیلۆمەتری باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری مێگسیسی لە پارێزگای داوائۆ ی باشوور دایە . هەروەها بە پێی ڕاپۆرتێک دامەزاروەی بۆمەلەرزەزانی فیلیپین ، ناوەندی بۆمەلەرزەکەی لە قووڵایی ١٥ کیلۆمەتری ڕاگەیاندووە 

تاکوو ئێستا هیچ زانیارییەکی زیاتر سەبارەت بە ئەگەری قوربانی بوون و زەرەرو زیانەکانی لە بەر دەست دا نییە 

 


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە