بۆمەلەرزەیەک کۆیە دەهەژێنێت
پەیامی کورد ... بۆمەلەرزەیەک کۆیە دەهەژێنێت
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بژمەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە بومەلەرزەیەک بەگوڕی ٣.٤ پلە بەپێوەری رێختەر لەسنوری قەزای کۆیەی سەر بە پارێزگای هەولێر رویدا.
بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی و بۆمەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لەراگەێندراوێکدا باسی لەوەشکردوە، کاتژمێر ٢:٣٦ خولەکی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە بۆمەلەرزەیەک بەدووری ٣٤ کیلۆمەتر لەناوەندی قەزای کۆیەی سەر بە پارێزگای هەولێر روویدا
ئەوەش هاتوە، قوڵایی بۆمەلەرزەکە ١٠ی کیلۆمەتر بوە و گوڕی بۆمەلەرزەکەش ٣.٤ پلەبوە بەپێوەری رێختەر.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە