بۆچوونی شێخ سەلمان سەبارەت بە ڕۆناڵدۆ و یاسای دژە ئێرانی یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا AFC

پەیامی کورد   ...  بۆچوونی شێخ سەلمان سەبارەت بە ڕۆناڵدۆ و یاسای دژە ئێرانی یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا AFC

سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا AFC ڕایگەیاند  :

بەڕای من گواستنەوەی ڕۆناڵدۆ بۆ نەسر نەک تەنها بۆ خولی سەعوودییە بەڵکوو بۆ تۆپی پێی ئاسیاش سوودی هەبوو. ڕۆناڵدۆ یاریزانێکی کوالیتی زۆر بەرزە و ناوبانگێکی گەورەی هەیە، ئەمەش نەک تەنها دەتوانێت ئاستی تەکنیکی تۆپی پێی ئاسیا بەرز بکاتەوە، بەڵکوو یارمەتیدەرە بۆ کاری بانگەشەکردنی تۆپی پێی ئاسیا و داهاتی زیاتر بەدەست بهێنێت.

شێخ سەلمان سەبارەت بە لابردنی پشکی یاریزانە بیانییەکان لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیای ٢٠٢٤، کە بە تەواوی بە زیانی یانەکانی ئێران و بە قازانجی یانە دەوڵەمەندەکانی عەرەبی بەتایبەتی سەعوودییە ووتی.

بەڵێ، بێ گومان ئەم یاسایە یارمەتیدەر دەبێت بۆ پەرەپێدانی تۆپی پێی ئاسیا. چوونکە بوونی ئەم ژمارەیە لە یاریزانە بیانیەکان لە یانەکانی ئاسیادا ووردە ووردە وا دەکات یانەکانی ئاسیا پێش بکەون و ڕکابەری لە تۆپی پێی ئاسیادا سەختتر و سەرنج ڕاکێشتر دەبێت.


ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە