بۆچی ئیبراهیم ڕەئیسی ماندوو و سەرلێشێواو نیشان دەدات ؟
پەیامی کورد ... بۆچی ئیبراهیم ڕەئیسی ماندوو و سەرلێشێواو نیشان دەدات ؟
موحەمەد مۆهاجری ڕایگەیاند : ئەم ڕۆژانە نیگەرانی و ئاڵۆزی لە ڕۆخساری ڕەئیسی زیاتر لە پێشان خۆی نیشان دەدات و لە زۆربەی ووتارەکانی بە شێوەی هەڵەی ووتاری و ناوەڕۆکی زیاتر خۆی نیشان دەدات .
ئەم ڕووداوە بە چ هۆکارگەلێک هاتووەتە پێشەوە ؟ بە جەختەوە ناتوانین ئەمە بە ڕووداوێکی یەک هۆکاری بزانین .
ناکامی و بێهیوایی دەوڵەتی سێزدەهەم لە کۆنترۆڵ کردنی هەڵئاوسان ، بەرزبوونەوەی ڕۆژ لە دوای ڕۆژی نرخەکان ، سستی و لاوازی زیاد لە پێویستی بەڕێوبەرانی ئاستی باڵای دەوڵەت ، زیاتر بوونی گەمارۆوەکان ، قۆفڵ بوونی بەرجام ، و لەم دواییانە نائارامییەکانی سەر شەقام و هەروەها قەیرانی کەمبوونی دەرمان ، فشراگەلێکی قورسی خستووەتە سەر شانی .
ئەم ڕێژە لە نائارامی و ناکارئامەییە بۆ ڕەئیسی کە لە پێشینەیەکی بەڕێوبەری گەورەی جێبەجێ کاری بە تایبەتی لە دۆخی قەیران بەڕەوڕوو نییە و لە یەک ساڵی ڕابردوو شکستی پڕۆژەی دەوڵەت یەکدەستی و بەرزبوونی ئاستی داواکارییەکان و پشک خوازییەکانی بەشی تایبەت لە ئۆسووڵگەراکان ، تواناکانی ئەوی دابەزاندووە و ئەوی کردووەتە بەڕێوبەرێکی ماندوو و سەرلێشێواو . بەڕێوبەرێک کە ئێستا تێگەیشتووە چیتر سابوونەکەی کەف ناکات .
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە