بۆچی ئەو کاتەی کە بەفر دەبارێ دونیا ئارامتر دێتە بەرچاو ؟ + ڤیدیۆ
پەیامی کورد ... بۆچی ئەو کاتەی کە بەفر دەبارێ دونیا ئارامتر دێتە بەرچاو ؟
زۆربەی خەڵک لە کاتی بارینی بەفر ئارامی و بێدەنگی یەکی تایبەت هەست پێدەکەن . زانایان لە لێکۆڵینەوەیەکدا نیشان دەدەن کە ئەمە تەنیا لە بیر و هزری کەسەکان دا ڕوو نادات بەڵکوو حاسڵی ڕووداوێکی فیزیۆلۆژیکی یە و هۆکارێکی زانستی لە پشتەوە هەیە .
لە ڕاستیدا دنکە تێکەڵ و پێکەڵەکانی بەفر دەنگەکان لە خۆ دەگرن و هەر بەم هۆکارەوە کاتێک دەشت و دارستان و سرووشت بە بەفر دادەپۆشرێت دەنگە دەنگ و قاڵە قاڵی دەورووبەر تا ئاستێکی زۆر بەرچاو کەم دەبێتەوە .
بە پێی لێکۆڵینەوە و توێژینەوەی زانکۆی ئیالەتی میشیگانی ئەمریکا ، دنکەکانی بەفر کە بە شێوەی کریستاڵگەلی شەش ڕووە لە ساختاری خۆیدا خاوەنی بۆشاییەکی بەتاڵن و دەتوانن دەنگەکان لە خۆیاندا هەڵگبرن و بەرەو خۆیان ڕایبکێشن
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە