بۆچی بن سەلمان سەرەڕای هۆشدارەکانی کارناسان ، بەشداری لە کۆمپانیای زاواکەی دۆناڵد ترامپ دا کرد ؟ مەترسییەکانی بەرەورووی ئەم مامەڵەیە چییە ؟

پەیامی کورد     ...   بۆچی بن سەلمان سەرەڕای هۆشدارەکانی کارناسان ، بەشداری لە کۆمپانیای زاواکەی دۆناڵد ترامپ دا کرد ؟ مەترسییەکانی بەرەورووی ئەم مامەڵەیە چییە ؟

ڕای ئەلیەوم نووسی : هەواڵی سەرمایەگوزاری موحەمەد بن سەلمان لە کۆمپانیای جەرد کۆشنەر زاواکەی ترامپ کە لە لایەن ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز ەوە ئاشکرا کرا دەتوانرێ لە هەندێک لایەنەی جیاوازەوە پێداچوونەوەی بۆ بکرێت .

ڕۆژنامەی ئینتەرنێتی ڕای ئەلیەوم بە ئاماژەدان بەم بابەتە لە سەرمەقالەی دوێنێ دووشەممەی خۆیدا نووسی :

ئاشکرا بوونی هەواڵی سەرمایەگوزاری دوو میلیارد دۆلاری سندووقی دارایی عەرەبستانی سەعوودی بە سەرۆکایەتی موحەمەد بن سەلمان لە کۆمپانیا جەرد کۆشنەر زاوای ترامپ دەتوانرێ لە سێ گۆشە نیگاوە پێداچوونەوەی بۆ بکرێت :

یەکەم : ئەوەی کە موحەمد بن سەلمان حاکمی ڕاستەقینەوەی عەرەبستان و پاشای داهاتوووی ئەو ووڵاتە لە سەر گەڕانەوەی دۆناڵد ترامپ بۆ کۆشکی سپی و سەرکەوتنی ئەو لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ٢٠٢٤ دا هەژمارێکی جیای کردووەتەوە

دووهەم ئەوەی کە پەیوەندی وەلیعەهدی سەعوودی و دەوڵەتی جۆ بایدن لەم ڕۆژانەدا خەریکی تێپەڕبوون بۆ قۆناغی قەیران ئاوییە کە بەرچاوترینی ، نامتمانەیی نێوان هەر دوو لایەن بە تایبەت لە دوای دژایەتی بن سەلمان لەگەڵ داواکاری بایدن بۆ زیادکردنی بەرهەم هینانی نەوت بە ئامانجی کەمکردنەوەی نرخەکان و پابەندی بە بە ڕێکەوتنی ئۆپێک پلاس واژوو کراوە لەگەل ڤلادیمیر پووتین سەرۆککۆماری ڕووسیا و دوورەپەرێز بوون لە مەحکووم کردنی هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین و نەرمی نواندن لە بەرامبەر چین ە .

سێهەم : ووڵامی بن سەلمان بە " خۆش خزمەتی " کۆشنەر وەکوو ڕاوێژکاری دۆناڵد ترامپ ە کە لە بن سەلمان لە بەرامبەر دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا لە دۆسیەی کوشتنی خاچقجی بەرگری کرد و بۆ ئەم بابەتە دەبێ هەوڵگەلێک لە کۆنگرە بۆ پەسەند کردنی مامەڵەی ١١٠ میلیارد دۆلاری دە ساڵە لەگەل عەرەبستان یش زیاد بکرێت .

ڕوونە کە کۆشنەر خاوەنی " مامەڵەی سەدە " و گەڕانەوەی ئاشتی " ئابراهام " دەیەوێت دەستکەوتی خزمەتەکانی بۆ دۆستی خۆی بە واتا بن سەلمان لە کاتێکدا کە ڕاوێژکار و دەروازەی سەرەکی ترامپ بوو ، هەڵگرێتەوە .

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز شازادە بن سەلمان نیگەرانییەکانی کۆمیتەی ڕاوێژکاری سندووقی سەرمایەگوزاری عەرەبستانی سەعوودی لە بەرامبەر ئەم مامەڵەیە لە بەر چاو نەگرت و کارەکانی خۆی بەرەو پێش برد کە پێداگری ئەو لە سەر پاڵپشتیکردن لە کۆشنەر و کۆمپانیاکەی بە هۆکارگەلی سیاسی و چ بەس تاکە کەسی و شەخسی بێت .

ڕاستە سندووقی سەرمایەگوزاری عەرەبستانی سەعوودی قازانج کردن لە سەرووی سیاسەتگەلی سەرمایەگوزاری خۆی دادەنێت و ئەم بابەتە لە کڕینی پشکی کۆمپانیای جیهانی ئۆبر و زۆربەی پشکەکانی باشگای تۆپی پێی نیووکاسڵی بەریتانیا و شتی دیکەش پێچەوانە بووەوە بەڵام واپێدەچێت بابەتی سیاسی یش لە مامەڵاتێکی لەم شێوەیە و دەستنیشانکردنی کۆمپانیاکان و ووڵاتانی ئامانجی سەرمایەگوزاری ڕۆڵی هەیە و ئەمەش لە جیهانی سیاسەت دا شتێکی سەیر نییە

ڕۆبێرت وایزمەن سەرۆکی کۆمپانیای Public Citizen کاتێک کە پەیوەندی کۆشنەری لەگەڵ عەرەبستانی سەعوودی نیگەرانکەر ناو برد ، زۆر لە سەر ئەم بابەتە بیری کردەوە چوونکە بە ووتەی ئەو هەڵویستی ئەو لە بەرامبەر ڕابەرانی عەرەبستانی سەعوودی بە حۆکمی پیشەی پێشووی خۆی وەکوو ڕاوێژکاری باوکی ژنەکەی ، ئەم شەراکەتە تیجارییەی بۆ کۆشنەر وەکوو پاداشت و سەرمایەگوزاری لێدەکات .


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە