بۆچی زاناکان لە کردنەوەی ئەم گۆڕە دوو هەزار ساڵەیە دەترسن؟
پەیامی کورد ... بۆچی زاناکان لە کردنەوەی ئەم گۆڕە دوو هەزار ساڵەیە دەترسن؟
لە کاتێکدا نزیکەی نیو سەدە بەسەر دۆزینەوەی گۆڕی یەکەم ئیمپراتۆری چین تێپەڕیوە، بەڵام شوێنەوارناسان هێشتا خۆیان لە کردنەوەی مۆری گۆڕی تایبەتی چین بەدوور دەگرن.
"سیما چیان"، نووسەری گەورەی شانشینی "هان" و باوکی مێژوونووسین لە چینی کۆن، لە ڕاپۆرتێکدا نزیکەی سەد ساڵ دوای مردنی ئەم ئیمپراتۆرە نووسیویەتی کە تەڵە لە گۆڕەکەدا دانراوە بۆ کوشتنی هەر دەستدرێژکارێک.
لە بەشی ژیاننامەی چین شی هۆوانگ لە بەشی شەشەمی کتێبی "شیجی"دا نووسیویەتی:
"گۆڕەکە پڕ بوو لە کارە دەگمەنەکان و گەنجینەی سەرسوڕهێنەر". پیشەوانان ڕاسپێدران کە تیر درووست بکەن بۆ ئەوەی هەر کەسێک بچێتە ناو گۆڕەکەوە تەقەیان لێبکەن. شوێنەکە بۆ ئەوە دانرابوو کە [دژی داگیرکەران] ڕووبارێکی جیوە وەک یانگتێسێ و ڕووباری زەرد هەڵ بدات”.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە