بۆچی لە تورکیا بەفر دەبارێت بەڵام لە ئێران نا؟

پەیامی کورد  ...  بۆچی لە تورکیا بەفر دەبارێت بەڵام لە ئێران نا؟

سەرۆکی ڕێکخراوی کەشناسی ئێران لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند : سەبارەت بە وەرزی زستان، باران بارین لە ئاستی ئاسایی کەمترە، بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی ڕووداوەکانی بواری گۆڕانی کەش و هەوا، دەبێت سیناریۆی ڕەشبینانە لەبەرچاو بگرین، تەنانەت ئەگەر زستانێکی باران ئاویشمان هەبێت، سەرچاوە ئاوییەکانی ووڵات نابن بەهۆی باران بارینەوە قەرەبوو بکرێتەوە.

سەبارەت بە هۆکاری زۆری بارانبارین لە تورکیا (ناوچەکانی هاوسنووری ئێران) و نەبارینی باران لە هەمان ناوچەکانی ناوخۆی ووڵات و ئەگەری پیتاندنی هەور، ووتی : پیتاندنی هەور پرسێکی زانستییە کە دەتوانرێت ئەنجام بدرێت و لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت.

لە هەندێک ناوچەدا زیادبوونی بارانبارین لەگەڵ پیتاندنی هەورەکاندا ئەزموون کراوە، بەڵام ڕێکخراوی کەشناسی جیهانی پێشنیاری پیتاندنی هەورەکانی وەک چارەسەرێکی ئۆپراسیۆنی نەکردووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ووشکەساڵی.


ئەم بابەتە 12014 جار خوێندراوەتەوە