بۆچی پێش کاتژمێر ٧ی بەیانی نانی بەیانی بخۆین؟
پەیامی کورد ... بۆچی پێش کاتژمێر ٧ی بەیانی نانی بەیانی بخۆین؟
خواردنی نانی بەیانی پێش کاتژمێر 7ی بەیانی دەبێتە هۆی زیادبوونی تەمەنی، بەڵام لێکۆڵینەوەکان دەریدەخەن خواردنی نانی بەیانی لەدوای کاتژمێر 10ی بەیانی دەبێتە هۆی مردنی زوو!
توێژەرانی زانکۆی سیتی لە نیۆیۆرک بۆ ماوەی چەند دەیە چاودێری زیاتر لە ٣٤ هەزار ئەمریکییان کردووە کە تەمەنیان لە سەرووی ٤٠ ساڵەوە بووە. ئەنجامەکان دەریانخستووە کە ئەوانەی نانی بەیانی لە نێوان کاتژمێر ٦ بۆ ٧ی بەیانی دەخۆن ئەگەری مردنی پێشوەختەیان کەمترە بەهۆی نەخۆشییە گەورەکانی وەک نەخۆشییەکانی دڵ یان شێرپەنجە بە بەراورد بەو کەسانەی کە بەردەوام نانی بەیانی لە کاتژمێر ٨ی بەیانی دەخۆن. هەروەها ئەگەری مردنی پێشوەختە لەم کەسانەدا بە ڕێژەی 12% کەمترە بە بەراورد بەو کەسانەی کە یەکەم ژەمیان لە کاتژمێر 10ی بەیانیدا دەخۆن.
ئەم بابەتە 73 جار خوێندراوەتەوە