بۆچی ڕقمان لە بیستنی دەنگی خۆمانە؟

پەیامی کورد   ... بۆچی ڕقمان لە بیستنی دەنگی خۆمانە؟

یەکێک لەو شتانەی کە ڕەنگە یەکەم شت بێتە مێشکمان کاتێک گوێمان لە دەنگی تۆمارکراوی خۆمان دەبێت ئەوەیە، ئایا بەڕاستی من دەنگم بەو شێوەیە هەیە؟ ڕوونکردنەوەیەکی فیزیۆلۆژی بۆ ئەم هەستە ئەوەیە کە ئێمە هەرگیز بەڕاستی گوێمان لە دەنگی خۆمان نییە کاتێک قسە دەکەین؛ لانی کەم بەو شێوەیە نەبێت کە ئەوانی تر دەیبیستن.

ئێمە بە دوو شێوە دەنگی خۆمان دەبیستین: ناوەوە و لە ڕێگەی ئێسکەکانی سەرمانەوە، کە بە فرێکوێنسییەکی کەمتر لەرزینێکی قووڵتر درووست دەکەن و لە دەرەوەی سەرمان، بە فراوانکردنی شەپۆلی دەنگی و گەیشتن بە تەپڵی گوێ.

لە کاتی گوێگرتن لە تۆمارێکی خۆمان، ئەو گواستنەوەی ئێسکە کە بەرپرسە لە دابینکردنی فرێکوێنسی نزمتر و قووڵتر، لە هاوکێشەکە لادەبەین. ئەمەش وا دەکات گوێمان لە دەنگی خۆمان زۆر بەرزتر بێت لەوەی کە قسەی پێدەکەین، ئەمەش شتێکی سەرسوڕهێنەرە.

 هەستکردن بە ڕق و کینە تێکەڵ بە شەرم کە لە کاتی بیستنی دەنگی خۆماندا سەرهەڵدەدات، دیاردەیەکی سەردەمی ئێستایە.

گوێگرتن لە دەنگی تۆمارکراوت هەندێک جار وەک ئەوە وایە لە دەرەوەی جەستە و لە گۆشەیەکی دەرەوە سەیری خۆت بکەیت؛ هەروەک چۆن بینینی وێنەیەک یان ڤیدیۆیەک لە خۆمان کە وێنەی ئاوێنەیی نییە هەندێک جار هەستی شۆک و ترس درووست دەکات.


ئەم بابەتە 11982 جار خوێندراوەتەوە