بۆچی ڤیرووسە نوێیەکەی کۆرۆنا جێگای نیگەرانی زیاتر ؟

پەیامی کورد     ...   بۆچی ڤیرووسە نوێیەکەی کۆرۆنا جێگای نیگەرانی زیاتر ؟

ڕاپۆرتگەلی بڵاوکراوە دەربارەی بڵاوبوونەوەی جۆرێکی نوێی ڤیرووسی کۆرۆۆان لە بەریتانیا و ئەفریقیای باشوور ، نیگەرانیگەلێکی بەدیهێناوە ، بەڵام کارناسان ڕایانگەیاندووە بە دووری دەبینن ئەم ڤیرووسە نوێیە گورز لە کاریگەری پارێزراو بوون لە بەرامبەری وەرگرتنی واکسەنی کۆرۆنا بدات

کارناسانی تەندرووستی لە بەریتانیا و ئەمریکا دەڵێن پێدەچێت ئەم جۆرە نوێیەی کۆرۆنا خەڵک زۆر ئاسانتر تووش بکات بەڵام هیچ بەڵگەیەک بوونی نییە کە ئەم جۆرە نوێیە کوشندەتر بێت لەوەی پێشووتری خۆی 

ئەم جۆرە نوێیە هەروەها دەتوانێت گۆڕانکاریگەلێکی زۆر زیاتری هەبێت و هەندێک ڕووی پڕۆتینین کە ڤیرووسەکە بۆ پەیوەندی بە سێلوولەکان و تووشکردنی كەڵک وەربگرێت 

" ڕاوی گۆپتا " پزیشکێک کە لێکۆڵینەوە دەربارەی ڤیرووسەکان لە زانکۆی کەمبرێجی بەریتانیا ئەنجام دەدات ، جگە لە دەربڕینی نیگەرانی دەربارەی ئەم خۆرە نوێیەی کۆرۆنا ووتی هێشتا زۆر زووە کە بە ڕێژەی گرینگی ئەم جۆرە نوێیە لە ڤیرووسی کۆرۆنا بگەین .


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە