بۆچی کۆمەڵەی خۆری ئێمە دەگمەنترین نموونەیە لە نێو سیستەمەکاندا؟
پەیامی کورد ... بۆچی کۆمەڵەی خۆری ئێمە دەگمەنترین نموونەیە لە نێو سیستەمەکاندا؟
بە پشکنینی داتاکان، توێژەران چوار پۆلی سیستەمی ئەستێرەکانیان دۆزیەوە.
هاوشێوە; هەسارەکانی دراوسێ بارستەیان هاوشێوەیە.
ئاسایی; بارستەی هەسارەکان لەگەڵ دووری لە ئەستێرەکە زیاد دەکات. ئەمەش کۆمەڵەی خۆری ئێمە دەگرێتەوە و دەگمەنترین پۆلە.
ناڕێک و پێکی؛ بارستەی هەسارەکان بە نزیکەیی کەم دەبێتەوە لەگەڵ دووری لە ئەستێرەکە.
تێکەڵاو؛ بارستەی هەسارەکان لە سیستەمێکدا لە هەسارەیەکەوە بۆ هەسارەیەکی تر زۆر جیاوازە.
ئەم توێژینەوەیانە نیشان دەدەن کە چۆن و بۆچی سیستەمی هەسارەکان پێکهاتەی جیاوازیان هەیە. ئەمەش دەتوانێت بەهۆی بارستەی دیسکی گازی و تۆزەوە بێت کە هەسارەکان لێیەوە دەردەچن
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە