بۆڵتۆن : ئێران بە دوای دزین و تێرۆری منەوە بوو

پەیامی کورد   ...  بۆڵتۆن : ئێران بە دوای دزین و تێرۆری منەوە بوو

جۆن بۆڵتۆن ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نیشتیمانی پێشووی ئەمریکا لە دەوڵەتی دۆناڵد ترامپ ، لە گفتووگۆیەک لەگەل سی بی ئێس لە ووڵامدانەوە بەم پرسیارە کە ئێف بی ئای لە پەیوەندی لەگەڵ ناوەڕۆکی جیددی تێرۆر لە لایەن ئێران ەوە چی ووتووە ؟ ڕایگەیاند : ئەوان توانییان پشتڕاستی بکەنەوە کە ئێرانییەکان بە دوای دزین یا خود تێرۆری منەوە بوونە .

ئەو هەروەها ووتی : شک و گومانێک نییە کە پیلانگەلێکی دیکەش بوونی هەیە کە تەنیا بەرپرسانی پێشوو ناکەنە ئامانج و بەڵکوو کەسانی سڤیلی بێ گوناهی ئەمریکیش لە مەترسیدان .

بەرپرسانی ئێران ئەم قسانەیان بۆ هەوڵدانی تێرۆری جۆن بۆڵتۆن ڕەت کردووەتەوە .


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە