بۆڵتۆن : حەماس یاری شەڕی دەروونی لەگەڵ خەڵکی ئیسرائیل و ئەمریکا دەکات!
پەیامی کورد ... بۆڵتۆن : حەماس یاری شەڕی دەروونی لەگەڵ خەڵکی ئیسرائیل و ئەمریکا دەکات!
جۆن بۆڵتۆن، ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانی لە کۆشکی سپی ئەمریکا، ئاگربەستی ئیسرائیل لەگەڵ بزووتنەوەی حەماس بە ڕێککەوتنێکی خراپ ناوبرد و ڕایگەیاند، حەماس گەمەی شەڕی دەروونی لەگەڵ خەڵکی ئیسرائیل و ئەمریکا دەکات.
بۆڵتۆن، کەمێک پێش دەستپێکردنی ئاگربەستی ٤ ڕۆژە، لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند کە ڕێککەوتنێکی خراپ کراوە و ئەم دۆخە بۆ بنەماڵەی دیلەکانی دەستی حەماس بە ئازارە، بەڵام لە لایەکی دیکەوە ئیسرائیل دوور دەکەوێتەوە لە ئەرکەکەی بۆ لەناوبردنی حەماس.
جۆن بۆڵتۆن ڕایگەیاند، حەماس هەوڵ دەدات لە ڕێگەی ئەم ئاگربەستە کاتییەوە ورە و ئیرادەی سوپای ئیسرائیل لەناوببات و بیکاتە ئاگربەستێکی هەمیشەیی کە سوودی بۆ حەماسیش دەبێت.
بۆڵتۆن هەروەها دەریخستووە کە باوەڕی بەوە نییە کە حەماس لە قۆناغی یەکەمدا لەو هەوڵانەدا سەرکەوتوو بێت، بەڵکو هەوڵدەدات بەرپرسیارێتی بخاتە لای هێزەکانی ئیسرائیل و لاوازیان بکات.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە