بۆڵدان : وانەیەک بدەینە ئاکەپە کە لە سیاسەتدا ئیدی ناوی نەهێندرێت

پەیامی کورد   ...  بۆڵدان : وانەیەک بدەینە ئاکەپەکە لە سیاسەتدا ئیدی ناوی نەهێندرێت

هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە لەبەردەم لایەنگرانی پارتەكەیدا لە دیلۆك ڕایگەیاند، ئەوان ئەو شتانە لەبیرناکەن کە بەسەر خەڵکی دیلۆک دا هاتووە و ووتی: لە ١٤ی ئایاردا وانەیەک بدەینە ئاکەپە کە لە سیاسەتدا ئیدی ناوی نەهێندرێت.
پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی گشتی پارتی دیموکراتی گەلان - هەدەپە لە چوارچێوەی بانگەشەی هەڵبژاردنی پارتی چەپی سەوزدا لە شاری دیلۆك دەلێت: دەیدزن، تاڵانی دەکەن، بەڵام هەرچیەک دەکەن ناتوانن لەبەرامبەرمان بوەستنەوە، هیچ کاتێک ناتوانن، رێگری زۆریان درووست کرد، هەوڵ دەدەن پارتەکەمان دابخەن، دەیانەوێت هەدەپە لە سیاسەت دوور بکەنەوە، دەیانەوێت پەرلەمان بێ هەدەپە بهێڵنەوە، هەموو رێگەیەک تاقی دەکەنەوە، بەڵام بەڵێنمان بە گەلەکەمان داوە، ووتمان، ئەگەر ئەوان فرت و فێڵیان هەیە، ئێمەش هەنگاومان هەیە، بڕیارماندا کە بە ناوی پارتی چەپی سەوزەوە بەشداری هەڵبژاردن بکەین. 
هاوسەرۆكی هەدەپە ووتیشی: ئیدی کات هاتووە کە ئاکەپە رووبەرووی چارەنووسەکەی بکەینەوە، ئەوەش گەلەکەمان بڕیار دەدات، یەکەم دەنگ بۆ گۆڕینی سەرۆککۆمارە، دووەم دەنگ بۆ پەرلەمانە، ئێمەش دەمانەوێت کە بە شێوەیەکی قەرەبالخ بچینە پەرلەمان، بڕوامان وایە گەلی دیلۆک کارێکی باش دەکات، خولی پێشوو مەحموود تورگوت پەرلەمانتار و دەنگی ئێوە بوو، ئێستا پارتی چەپی سەوز لە زۆر شوێن کاندیدی هەیە و نوێنەرایەتیتان دەکات.
بوڵدان باسی ئەوەی کرد کە ١٤ی ئایار دەسەڵات ڕەوانەی زبڵدان دەکەن و وتی: ١٤ی ئایار وانەیەک فێری ئاکەپە دەکەین کە لە سیاسەتدا ئیدی ناوی نەهێنرێتز
وا بڕیارە ١٤ی مانگی داهاتوو هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆك كۆماری توركیا ئەنجام بدرێت و لەگەڵ نزیكبوونەوە لە وادەی هەڵبژاردن كەش و هەوای سیاسی توركیا گەرمتر دەبێت.


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە