بۆ بەهێزکردنی ووشەی نهێنی ئیمۆجییەکان بەکاربهێنە

پەیامی کورد   ...  بۆ بەهێزکردنی ووشەی نهێنی ئیمۆجییەکان بەکاربهێنە

بەکارهێنانی ئیمۆجی لە ووشەی نهێنیدا دەتوانێت ئاسایشی زیاد بکات. بە ووتەی ئیڤان کامینسکی، پسپۆڕی کۆمپانیای کاسپەرسکی ئاسایشی ئەلیکترۆنی، کاتێک هاککەرەکان هەوڵ دەدەن ووشەی نهێنی بشکێنن کە پیت و ژمارە و هێمای خاڵبەندی لەخۆدەگرێت، کەمتر لە 100 گۆڕانکاری لە هەر هێمایەکدا هەیە کە پێویستە تاقی بکەنەوە.

هاوکات بە زیادکردنی تەنها یەک ئیمۆجی بۆ ووشەی نهێنی، هاکەرەکان ناچار دەبن نزیکەی ٣٧٠٠ جۆری جیاوازی هەر هێمایەک تاقیبکەنەوە.

بە ووتەی ئەم شارەزایە زۆر ئاسانترە لەبیرکردنی پاسۆردێک کە پێکهاتووە لە ئیمۆجییەکان نەک تێکەڵەیەک لە پیت و ژمارە و هێماکانی خاڵبەندی.

کامینسکی هەروەها ووتی کە ڕەنگە هێشتا هەموو سایتەکان یان پلاتفۆرمەکان پشتگیری لە بەکارهێنانی ئیمۆجی لە ووشەی نهێنیدا نەکەن.

لە کۆتاییدا ئەم شارەزایە وتی: بێگومان بەکارهێنانی ئیمۆجییەکان جێگرەوەی ڕێنماییە تەقلیدییە ئەمنییەکان نییە. ڕێنماییەکان کە هانی بەکارهێنەران دەدەن بۆ بەکارهێنانی ووشەی نهێنی درێژ و ڕەسەنایەتی دوو هەنگاو.


ئەم بابەتە 11984 جار خوێندراوەتەوە