بۆ جاری یەکەم لاڤرۆڤ و بلینکن کۆبوونەوە

پەیامی کورد      ...    سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە میانەی سەردانێکی بۆ ووڵاتی ئاسلاند لەگەڵ هاوتا ئەمریکییەکەی ئانتۆنی بلینکن کۆبووەوە ، ئەمەش بۆ یەکەمجارە لاڤرۆڤ و بلینکن پێکەوە کۆببنەوە .

سێرگی لاڤرۆڤ و ئانتۆنی بلینکن بەر لە ئەنجامدانی کۆبوونەوەکە لێدوانیان دا و لاڤرۆڤ ئەوەی خستە ڕوو کە گفتۆگۆ لە سەر پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان واشینتۆن - مۆسکۆ دەکەن .

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ، هەروەها هیوا شی خواست گفتۆگۆیەکی بە سوود و بەرهەمدار لە گەڵ بلینکن ئەنجام بدات کە لە بەرژەوەندی هەر دوو ووڵاتەکە بێت ، چوونکە ڕووسیا و ئەمریکا لە بابەتە ستراتیژییەکاندا پێویستیان بە هەماهەنگی لەگەڵ یەکتر هەیە و ڕەوشی گشتی جیهان یش پەیوەستە بە پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو ووڵات 


ئەم بابەتە 11999 جار خوێندراوەتەوە