بۆ دووهەمین جار چین و ٦ ووڵاتی عەرەبی لە دژی ئێران ڕاگەێندراوێکیان بڵاو کردەوە
پەیامی کورد ... بۆ دووهەمین جار چین و ٦ ووڵاتی عەرەبی لە دژی ئێران ڕاگەێندراوێکیان بڵاو کردەوە
دووەمین ڕاگەێندراوی چین دژی کۆماری ئیسلامی؛ چین و ٦ ووڵاتی عەرەبی داواکارن ناکۆکییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی و ئیمارات بەسەر بابەتی سێ دوورگە چارەسەر بکرێت.
دەسەڵاتدارانی ووڵاتانی لێواری کەنداوی فارس و چین ڕاگەیندراوێکیان بڵاو کردووەتەوە و داواکارن ناکۆکییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی و ئیمارات دەربارەی سێ دوورگەی تۆبی گەورە، تۆنبی بچووک و ئەبوومووسا چارەسەر بکرێت.
ئەم ڕاگەێندراوە دەستبەجێ پاش ڕاگەێندراوێک بڵاو بووەوە کە تیایدا سەرۆککۆماری چین و شازادەی سەعوودییە ڕایانگەیاند بوو کە کۆماری ئیسلامی لە دەستێوەردان و ئاژاوەگێڕی سڵ بکاتەوە و دەستهەڵگرێ و ڕێزی دراوسێیەتی ڕەچاو بکات.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە