بۆ پاراستنی لەش لە نەخۆشییەکان لە زستان کام خۆراک بەکاربهێنین

پەیامی کورد     ...  بۆ پاراستنی لەش لە نەخۆشییەکان لە زستان کام خۆراک بەکاربهێنین
ئەو خۆراکانەی پێویستە زیاتر بخورێن لە وەرزی پایز و زستان :
--- بەهۆی نزمی پلەی گەرما و دەستپێکی شەپۆلی سەرما ، جەستەی مرۆڤ پێویستی زیاتری بە کۆمەڵێک خواردن و خواردنەوە هەیە بۆ بەهێزکردنی بەرگری لەش و خۆپاراستن لە پەتا و هەڵامەت ، هەروەها بۆ نەهێشتنی هەست بە سەرما و ڕێگری کردن لە قەڵەوی ، کە گرنگترینیان ئەمانەن :
١ --- میوە مزرەمەنیەکان و کێوی و هەنار و سێو ؛ دەوڵەمەندن بە ڤیتامین سی و ئەی و ماددە دژە ئۆکسانەکانی تر .
٢ --- سەوزە گەڵا تۆخەکان : وەک کەلەرم ، قەڕەنابیت ، نەعنا ،.
٣ --- پاقلەمەنیەکان : بە تایبەت شۆربای نیسک ، نۆکاو ، لۆبیا ، ماش ،.
٤ --- سیر و پیاز : بۆ بەهێزکردنی بەرگری جەستە چی بە کاڵی یا لە ناو چێشت ، هەروەها هەنگوینی سروشتی .
٥ --- زەنجەبیل : گرنگە بۆ کەمکردنەوەی ئاوسانی قوڕگ و کەمکردنەوەی هەوکردنی کۆئەندامی هەناسە و بەهێزکردنی بەرگری لەش ، ئەکرێ ڕۆژانە چای زەنجەبیل یا گیراوەی لێمو و زەنجبیل یا زەنجەبیل و لێمۆ و هەنگوین بخورێتەوە .
٦ --- خواردنەوەی چای گژوگیا وەک چای گوڵەبەیبوون، ڕازیانە ، گوڵەمێخەک ، زەنجەبیل ، چای سەوز لەبری ئەو خواردنەوەی بڕێکی زۆر ماددەی کافائینی تێدایە وەک چا و قاوەی ڕەش بە تایبەت ئەگەر شەکری تێ بکرێت ، شەوان لە بری چا و قاوە کوپێک شیری گەرم یا چای گژوگیا بخۆرەوە .
٧ --- ماسی سەلەموون و توونە و هەموو جۆرە ماسیەکانی تر بە بەرژاوی .
٨ --- سینگی مریشک و قەل و پەلەوەر ، هەروەها گۆشتی سووری بێ چەوری ( کاتی ڕێژیمی کیتۆ و هاۆشێوەکانی نەبێت ) .
٩ --- دانەوێڵە تەواوەکان وەک ئاردی بۆر و برنجی بۆر و قاوەیی ، تۆووی شیا و شۆڤان لە بری ئاردی سپی و برنجی سپی .
١٢ --- چەرەزات : گوێز و بادام و دەنکە کوولەکە و گازۆ .
١١ --- خواردنی بڕی پێویست لە ماددە ڕێشاڵیەکان لە ڕێگای خواردنی سەوزە و میوە ڕۆژانە دوو بۆ سێ جار .
١٢ --- خواردنەوەی بڕی پێویست لە ئاو ڕۆژانە لە نێوان ژەمەکان لانی کەم زیاتر لە شەش پەرداخ ڕۆژانە .

ئەم بابەتە 11996 جار خوێندراوەتەوە