بۆ کەمکردنەوەی چەوری خوێن پێویستە چی بخۆین؟
پەیامی کورد ... بۆ کەمکردنەوەی چەوری خوێن پێویستە چی بخۆین؟
بەپێی ڕێنماییە تەندروستییەکان، بڕی چەوری تێر بۆ پیاوان و ئافرەتان نابێت لە ڕۆژێکدا لە 30 و 20 گرام زیاتر بێت.
هەندێک چارەسەری ماڵەوە دەتوانن ڕێژەی چەوری تێر لە خوێندا کەم بکەنەوە. ئەم گیراوانە بریتین لە بەکارهێنانی گۆشتی کەم چەوری و زیادکردنی خواردنی گەنمەشامی و سەوزە لە چێشت لێناندا.
هەروەها لەبری ئەوەی پەتاتە سوربکەیتەوە، دەتوانیت لەناو فڕندا بیکوڵێنیت بە کەمێک ڕۆن و بە پێستەکەیەوە. پێش خواردنی پێستی مریشکەکە دەربهێنە بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی چەوری تێر.
پێویستە هێلکە بکوڵێنرێت و بەرهەمە شیرەمەنییە کەم چەورییەکان بگۆڕدرێن بە بەرهەمە شیرەمەنییە چەورییە زۆرەکان.
ئەم بابەتە 11457 جار خوێندراوەتەوە