بۆ یەکەمین جار لە جیهان ، فڕۆکەیەکی سەربازی بە ڕوونی خواردن ەوە وەکوو سووتەمەنی فڕی
پەیامی کورد ... بۆ یەکەمین جار لە جیهان ، فڕۆکەیەکی سەربازی بە ڕوونی خواردن ەوە وەکوو سووتەمەنی فڕی
هێزی ئاسمانی سەلتەنەتی بەریتانیا " RAF " فڕینێکی تاقیکاری فڕۆکەیەکی هەڵگرتن و گواستنەوەی سەربازی زەبەلاحی کە تێیدا ڕوونی خواردنی وەکوو سووتەمەنی تەواو نوێکەرەوە کەڵکی لێ وەرگیرابوو ، بە سەرکەوتوویی بە کۆتا گەیاند .
بە پێی بەیاننامەی ڕۆژنامەوانی دەوڵەتی بەریتانیا ، RAF فڕۆکەیەکی گواستنەوەی سەربازی بە ١٠٠٪ سووتەمەنی پایەدار و نوێکەرەوە فڕاندووە کە ئەمە ، یەکەمین فڕینی هەر جۆرە فڕۆکەوانی لە جیهان بە سووتەمەنییەکی لەم شێوەیە هەژمار دەکرێت .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە