بۆ یەکەمین جار لە مێژووی خۆیدا بە پێی پیلانی هاوپەیمانان کوردستان بڕیار وایە ببێتە خاوەن سوپایەکی یەکگرتوو
پەیامی کورد ... بۆ یەکەمین جار لە مێژووی خۆیدا بە پێی پیلانی هاوپەیمانان کوردستان بڕیار وایە ببێتە خاوەن سوپایەکی یەکگرتوو
كار لەسەر دروستكردنی سوپایەكی یەكگرتوو بۆ ھەرێمی كوردستان دەكرێت و سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگەش لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێ، بەپێی پلانی ھاوپەیمانان، تا ساڵی ٢٠٢٥ ھەرێمی كوردستان دەبێتە خاوەن سوپایەكی یەكگرتوو.
رێڤینگ ھرووری، سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان، رایگەیاند: "بەرنامەی چاكسازی لە ھێزەكانی پێشمەرگە كەوتووەتە بواری جێبەجێكردن و ھاوپەیمانانیش ھاوكارن بۆ رێكخستنەوەی ھێزەكانی پێشمەرگە و پلان وا دانلااوە، كە تا ساڵی ٢٠٢٥ ھەرێمی كوردستان ببێتە خاوەن لەشكرێكی یەكگرتوو، ئێمەش لە پەرلەمانی كوردستان و وەزارەتی پێشمەرگەش، كار بۆ ئەو پلانە دەكەین".
سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە دەشڵێت: "یەكگرتنەوەی ھێزی پێشمەرگە لە چوارچێوەی سوپایەكی یەكگرتوودا، پێویستی بە بڕیارێكی سیاسی ھەیە، بە تایبەتی لەلایەن پارتی و یەكێتییەوە".
ھرووری ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: "ھەردوو یەكەی ٧٠ و ھەشتا رەزامەندییان پیشان داوە بۆ ئەوەی بخرێنە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەوە، پارتی و یەكێتیش ئەوەیان دووپات كردووەتەوە، كە ھەردوو یەكەی ٧٠ و ٨٠ راسپێردراون میلاكانی خۆیان پێشكەشی وەزارەتی دارایی و ئابووری بكەن، تا لە قۆناغی یەكەمدا یەكەی ژمێریارییان بۆ بكرێتەوە و دواتر قۆناغەكانی دیكە بەڕێوە بچن".
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە