بۆ یەکەمین جار پارێزەرێکی باڵاپۆش دەبێتە ڕاویژکاری مەلیکەی بەریتانیا

پەیامی کورد    ...   بۆ یەکەمین جار پارێزەرێکی باڵاپۆش دەبێتە ڕاویژکاری مەلیکەی بەریتانیا

" سۆڵتانە تاوادار " ژنێکی بەنگالی هاووڵاتی بەریتانیا وەکوو یەمەین ژنی باڵاپۆش ، دەبێتە ڕاوێژکاری مەلیکەی بەریتانیا .

بە پێی ڕاپۆرتێک ڕاوێژکاری مەلیکە باڵاترین پۆستە کە پارێزەرێک لە بەریتانیا دەتوانێ بە دەستی بهێنێت .

تاوادار ک ەلە بنەماڵەیەکی بەنگالی لە لووتۆن لە نزیکی لەندەن لە دایک بووە ڕابەری داڕشتنی بیرۆکەی نێودەوڵەتی بەرەنگاربوونەوە لەگەل قەدەغەی سەرپۆش لە دژی پارێزەرانی ژن لە فەڕەنسا ڕابەری دەکات .

لە ٢١ی مارسی ڕابردوو ، تاوادار وەکوو یەکەمین ژنی باڵاپۆش ، لە پۆستی ڕاوێژکاری مەلیکەی بەریتانیا دامەزرا کە بریتی لە ١٩٢٨ پارێزەر لە هەموو ئەم ووڵاتە دەبێت . کەسانی خاوەن ئەم پۆستە دەتوانن ڕاوێژکار و ئەو ڕاوێژگەلێکی بە ووڵاتان و ڕێکخراوگەلی نێودەوڵەتی سەبارەت بە مافی مرۆڤ و یاساگەلی نێودەوڵەتی بخەنە ڕوو .

ئەو لە گفتووگۆ لەگەل ئاژانسی هەواڵی ئاناتۆلی تورکیا ووتی کە دامەزراندنی لەم پۆستە کارێکی ئاسان نەبووە بەڵکوو سەفەرێکی درێژخایەن و پڕۆکێنەر بووە و لەم هەڵبژاردنە زۆر دڵخۆشە .

بەم شێوەیە تاوادار تەنیا ژنی باڵاپۆشە کە توانیویەتی بگاتە ئەم پۆستە پلە باڵایەی بەریتانیا و هەڵبژێردرێت .


ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە