بۆ یەکەمین جار ; پەردەلادان لەسەر جەستەی بەردبووی مرۆڤە بێگانەکان لە پەرلەمانی مەکسیک

پەیامی کورد   ...  بۆ یەکەمین جار ; پەردەلادان لەسەر جەستەی بەردبووی مرۆڤە بێگانەکان لە پەرلەمانی مەکسیک

پەرلەمانی مەکسیک تەرمی بەردبووی دوو کەسی غەیرە مرۆڤی پەیوەندیدار بە UFO/UAP کە لە کانێکدا لە ووڵاتی پێروو دۆزرایەوە، کە تەمەنی هەزار ساڵە، نمایش دەکات.

زانایانی مەکسیکی دەڵێن تا ئێستا ڕوون نییە ئەم تەنانە سەر بە دەرەوەی زەوین یان زەوین، بەڵام داتاکانی DNA سەلماندوویانە کە غەیرە مرۆڤن.

زانیاری زیاتر کە لەلایەن زانایانی مەکسیکی یەوە لە کۆنگرەی ئەم ووڵاتە پێشکەش کرا:

35%ی زانیارییە بۆماوەییەکان لە تەنە بەردبووەکانەوە وەرگیراون، ئەمەش جیاوازە لە هەموو شتێک کە لەسەر زەوی ناسراوە.

تەرمی مردووەکان پێکهاتەی ئێسکیان هەیە وەک باڵندە و ملێکی کشاوەیان هەیە.

باڵایان ٦٠ سم و سێ پەنجەیان هەیە.

چاندنی کانزا لە جەستەیاندا دۆزرایەوە.

 


ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە