بۆ یەکەمین جار ڕووسیا داوای لە ناو بردنی سانتریفیووژە ئەتۆمییەکانی ئێران دەکات
پەیامی کورد ... بۆ یەکەمین جار ڕووسیا داوای لە ناو بردنی سانتریفیووژە ئەتۆمییەکانی ئێران دەکات
میخائیل ئولیانۆڤ ، نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڤییەننا ، ڕایدەگەێنێت ، بۆ ئەوەی دانووستانەکانی نوێبوونەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی بگاتە ئەنجام واباشترە سانتریفیووژە پێشکەوتووە ئەتۆمییەکانی ئێران لەناو ببردرێت .
ئۆلیانۆپڤ لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی رووسی ” تاس ” ڕایگەیاند: دانووستانەکان بۆ نوێکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی لە گەڵ ئێران بەردەوامە ، بەڵام ئەوەی کێشەی سەرەکی و رێگرە لە ئەنجامی دانووستانەکان بوونی سانتریفیووژە پێشکەوتووە ئەتۆمییەکانی ئێرانە ، چوونکە پیتاندنی یۆرانیۆم لەو سانتریفیووژانەدا جێگەی نیگەرانییە ، بۆیەش ٣ پێشنیار ئاراستەی ئێران و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات .
رووسیا داوا دەکات ئەو سانتریڤیووژانە لە ناو ببردرێن ، یان بۆ دەرەوەی ئێران ڕابگوازرێن ، یان لە لە شوێنێک لە ئێراندا بخرێنە ژێر دەستی چاودێرانی ئاژانسی ووزەی ئەتۆمییەوە
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە