بۆ یەکەمین جار ژنێکی لەچک لەسەری موسڵمان لە ئەفریقیا دەبێتە سەرۆککۆمار
پەیامی کورد ... بۆ یەکەمین جار ژنێکی لەچک لەسەری موسڵمان لە ئەفریقیا دەبێتە سەرۆککۆمار .
دوای ڕاگەیاندنی لەکاوی کۆچی دوایی " جان ماگۆفوولی " سەرۆککۆماری تانزانیا بە هۆی جەڵتەی دڵ ەوە چیگرەکەی " سامیە سلووحی " وەکوو سەرۆککۆماری ئەم ووڵاتە هەڵبژێردرا و ناسێندرا تاکوو ببێتە یەکەمین ژنی موسڵمانی لەچک لەسەر کە هەڵگری پۆستی سەرۆککۆماری ووڵاتێک لە دوورگەی ئەفریقیا ی لە ئەستۆ دەبێت .
بە پێی ڕاپۆرتێک بە گوێرەی یاسای بنەڕەتی تانزانیا ، سلووحی تا کۆتایی دەورانی سەرۆککۆماری ماگۆفوولی کە لە ساڵی ٢٠٢٥ بە کۆتا دەگات ، پۆستی سەرۆککۆماری تانزانیا ی لە سەر شان دەبێت .
سلووحی لە دۆخی ئێستادا تەنیا ژنێک ە کە لە ئەفریقیا پۆستی سەرۆککۆماری ووڵاتێکی لە سەر شان ە و بەم شێوەیە دەچێتە لیستەکەیکی کورت لەو ژنانەی کە لەم دوورگەیە توانیویانە بگەنە سەرووی هێز و دەسەڵاتەوە .
سلووحی کە تەمەەنی ٦١ ساڵە لە تانزانیا بە ناوی " ماما سامیە " دەناسرێت . ئەم نازناوە لە کلتووری تانزانیا هەڵگری ڕێز و حۆرمەتێکە کە ئەو بۆ خۆی خاوەنیەتی .
سلووحی لە بواری بەڕیوبەرایەتی گشتی لە زانکۆی مانچستەر ی بەریتانیا خوێندنی خۆی بە کۆتا گەیاندووە .
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە