بۆ یەکەم جار عێراق لووتکە ووڵاتانی دراوسێ بەرێوە ببات و ووردەکاری گرینگی ئەم ڕووداوە بۆ کورد و کوردستان ڕادەگەێندرێت
پەیامی کورد ... بۆ یەکەم جار عێراق لووتکە ووڵاتانی دراوسێ بەرێوە ببات و ووردەکاری گرینگی ئەم ڕووداوە بۆ کورد و کوردستان ڕادەگەێندرێت
بڕیاره كۆنگره‌ی ووڵاتانی دراوسێی عێراق بەڕێوە بچێت، به‌رپرسێكی دیپلۆماسی كورد باس له گرینگی ئه‌و كۆنگرەیە ده‌كات و ئاماژه به‌وه ده‌كات کە هه‌ر هۆكارێك ببێته هۆی سه‌قامگیری ناوچه‌كه، لای کورد گرینگه.
بڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگەدا (مانگی 8ـی 2021)، لە بەغدا کۆنگرەی لووتکەی ووڵاتانی دراوسێی عێراق بە ئامادەبوونی سەرکۆماری میسر، نوێنەری سەرۆکی ئیمارات، میری قەتەر و چەند سەرۆک و سەرۆکوەزیرانێکی ئەورووپا و ئەمریکا بەڕێوە بچێت. سەرۆکوەزیرانی عێراق، تا ئێستا بانگهێشتنامەی بۆ سێ سەرۆک و شا و میر ناردووە، کە بریتین لە: میر نەواف ئەحمەد سەباح، میری کوەیت. ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرکۆماری تورکیا. سەلمان بن عەبدۆلعەزیز، شای سەعوودیە.
ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئه‌حمه‌د سه‌حاف، ئاماژەی بەوه کردووە کە فوئاد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ئاشکرای کردووە کە لە داهاتوویەکی نزیکدا موستەفا کازمی سەردانی ئیسلام ئاباد دەکات. ڕۆژی چوارشەممە، ١١ی ئاب، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان.
ڕۆژی سێشەممە، ١٠ی ئابی ٢٠٢١، وەزیری دەرەوەی عێراق و شاندێکی یاوەری گەیشتنە تاران و لەگەڵ ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرکۆماری ئێران و ژمارەیەک بەرپرسی دیکە کۆ بوونەوە و بانگهێشتنامەی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی بە ڕەئیسی گەیاند بۆ ئامادەبوون لە لووتکەی وڵاتانی دراوسێی عێراق، کە بڕیارە لە کۆتاییی ئەم مانگە لە بەغدا ببەسترێت.
لەو پەیوەندییەدا، ئیمانۆئێڵ ماکرۆن و موستەفا کازمی گفتوگۆیان لەبارەی پەیوەندییەکانی بەغدا-پاریس و پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان کردووە. لە بەشێکی دیکەی پەیوەندییەکەدا، ماکرۆن و کازمی قسەیان لەبارەی لووتکەی بەغدا کردووە، کە بڕیارە بە هاوکاریی فەرەنسا ساز بکرێت.
فه‌لاح موسته‌فا، به‌رپرسی سێلکی دیپلۆماسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند : "هه‌ر هه‌وڵێك بۆ نزیككردنه‌وه‌ی ووڵاتانی دراوسێ و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و سه‌قامگیری و ئارامی ناوچه‌كه كاریگه‌ری باشی ده‌بێت، له جیهانێكدا كه گرفته‌كان لێک گرێ دراون و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان هاوبه‌شن، بۆ هه‌مووان زۆر گرینگه دانیشتن و دیالۆگ و كۆبوونه‌وه‌ی وا هه‌بێت كه له ئاستی سه‌ركرده‌كاندا به‌یه‌كه‌وه دانیشن و بۆ عێراقیش كه په‌یوه‌ندی له‌مێژینه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌مووان هه‌یه، گرنگه هه‌ماهه‌نگی هه‌بێت بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و ته‌حه‌دیانه‌ی كه دێنه به‌رده‌می".
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ڕه‌نگه ئیمانۆئێل ماكرۆن سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات، به حوكمی ئه‌وه‌ی كه له سه‌ردانی ڕابردوویدا بۆ به‌غدا بڕیار بوو بێته كوردستان، به‌ڵام ده‌رفه‌ت نه‌بوو، فه‌لاح موسته‌فا ووتی: "ئه‌و به‌رنامانه له كاتی خۆی له‌لایه‌ن ئه‌و ووڵاتانه‌وه ڕاده‌گه‌ێندرێن، به‌ڵام ئێستا بابه‌تی سه‌ره‌كی ئه‌و كۆنگره‌یه ئەوەیە كه بایه‌خ به ڕه‌وشی عێراق و سه‌قامگیری ناوچه‌كه ده‌ده‌ن بۆ ئەوەی بزانن چۆن دەتوانین هاوكاری عێراق بكه‌ن کە بکەوێتەوە سەر پێی خۆی و دووباره كاریگه‌ری له‌سه‌ر ناوچه‌كه هه‌بێت.''
هه‌رله‌م بارەیە‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند : ''دیار نییه ماكرۆن دێته كوردستان و هیچ باسێکی فه‌رمی لەوبارەیەوە نییه، به‌ڵام پێشتر له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌فه‌رمی بانگهێشت كراوه بۆ كوردستان و ئه‌ویش قبووڵی كردووه، به‌ڵام ده‌بێت ده‌رفه‌تی باش له‌و بارەیە‌وه بڕه‌خسێت.''
فه‌لاح موسته‌فا ڕاشیگه‌یاند: ''ئێستا زیاتر ته‌ركیز له‌سه‌ر پرسی كۆنگره‌كه‌یه و دوای ئه‌وه‌ی عێراق دیالۆگی ستراتیژی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا كرد و لایه‌نه‌كانی عێراق پێشوازییان لێ كرد، ئێستا گرینگە کە عێراق له چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندیی ئاسایی له بواری ئابووری و بازرگانی و سه‌رجه‌م بواره‌كاندا بگه‌ڕێته‌وه بۆ په‌یوه‌ندی ئاسایی و باشی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمایه‌تی.''
ڕه‌نگە پرسیار له‌باره‌ی ئه‌وه‌وه بكرێت کە هیچ یەک له‌و سه‌ركردانه‌ی بانگهێشتی به‌غدا كراون، سه‌ردانی كوردستان ده‌كه‌ن، فه‌لاح موسته‌فا ڕایگه‌یاند: ''بابه‌تی سه‌ره‌كی كۆنگره‌ی به‌غدایه، نه‌ك پرسی هه‌ولێر و به‌غدا، جارێ هیچ له‌و بارەیە‌وه به‌فه‌رمی نه‌هاتووه، ئه‌گه‌ر هه‌بێت له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی خۆیاندا ڕایده‌گه‌ێنن.''
بۆ یه‌كه‌م جاره عێراق لووتكه‌ی ووڵاتانی دراوسێ بەڕێوە دەبات، به‌شێكی په‌یوه‌ندی به نێوه‌ندگیری عێراقه‌وه هه‌یه بۆ ئه‌مریكا و ئێران و ئێران و ووڵاتانی عه‌ره‌بی. هاوكات لەم مانگانەی دواییدا، بەغدا میوانداریی بەرپرسە باڵاکانی ئێران و سەعوودیەی کرد، ئەوەش وەکوو هەوڵێك بۆ گەرمکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوانیان کە لە ساڵی ٢٠١٦ـوە گرژییان تێ کەوتووە.
هاوكات عارف ڕوشدی، ڕاوێژكاری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند : "ئه‌و ووڵاتانه‌ی بانگهێشت كراون بۆ كۆنگره‌كه هه‌ریه‌كیان گرفتی خۆیان هه‌یه، وه‌ك ئاو، نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان و ئه‌مانه ده‌بێت دانیشتن و گفتوگۆ بكه‌ن له‌پێناو هێنانه‌وه‌ی سیاسه‌تی باش بۆ ناوچه‌كه و دۆخی ته‌واوی ناوچه‌كه‌ش هێور بكرێته‌وه، له ناویاندا دۆخی عێراق و پاراستنی ئارامی ئه‌م ووڵاته''.
ڕایشیگه‌یاند: ''ناكرێت ئه‌م كۆنگره‌یه بۆ گه‌له‌كۆمه‌كێ بێت له نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان و ده‌بێت گفتوگۆكان به ئاڕاسته‌ی پاراستنی واقعی ئه‌و ناوچانه بێت كه پێشكه‌وتوون، له ناویاندا هه‌رێمی كوردستان و، ده‌بێت له‌با‌رەی ڕووداوەکانی ناوچه‌كەوە دیراسه‌مان هه‌بێت و ئه‌م ووڵاتانه ده‌رس له ڕابردوو وه‌ربگرن، ئێستا دۆخێكی نوێ هاتووه‌ته ئاراوه، تالیبان خه‌ریكه ته‌واوی ئه‌فغانستان كۆنترۆڵ ده‌كات و ده‌بێت دۆخێكی نوێ بێت كه كه‌س زیانمه‌ند نه‌بێت.''
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە