بیت کوین ڕیکۆردی مێژوویی تۆمار دەکات

پەیامی کورد      ...    بیت کوین ڕیکۆردی مێژوویی تۆمار دەکات .

نرخی دراوی دیجیتاڵی بیت کوین بە زیادبوونی ١.٣١ ٪ بۆ یەکەمین جار لە سنووری ٢٤ هەزار دۆلار تێپەڕی .

بە پێی ڕاپۆرتێک نرخی دروای بیت کوین لە ڕۆژی یەکشەممە تاکوو ١.٣١ ٪ زیادی کرد .

بە پێی ئامارەکانی بازاڕی مامەڵات ، بەهای خۆشەویسترین دراوی دیجیتاڵی بۆ یەکەمین جار گەیشتە سەرووی ٢٤ هەزار دۆلار و ڕیکۆردی مێژوویی دیکەی بۆ خۆی تۆمار کرد .

بە گرینگیدان بە سەرنجڕاکێشانی متمانەی سەرمایەگوزاران بۆ دراوی دیجیتاڵی و بیت کوین ، ڕێژەی داواکراو بۆ ئەم دراوە زیادی کردووە و بەهاکەی خەریکی بەرەو هەڵکشانە .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە بنکەی هەواڵی CoinMarketCap کە میانگینی نرخی زیاتر لە ٢٠ سەڕافی هەژمار دەکات لە نیوە شەوی ڕابردووەوە ، بیت کوین بە زیادبوونی ١.٩٠ ٪ بۆ ٢٤ هەزار و ٢٠٤ دۆلار گەیشتووە .

ئێترییۆم کە بووەتە یەکێک لە پڕداواکارترین دراوەکان بە کەم بوونەوەی ١.٨ ٪ گەیشتە ٦٥٤ دۆلار . زیاترین داوا لە دراوی دیجیتاڵی یش پەیوەست بووە بە بیت کوین ، بیت کوین کێش ، ئێترییۆم و ڕیپڵ ە .

 


ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە