بیرگەی ئیسرائیلی :  لە کارەساتەکەی گارە ، ئەردۆغان هەمووان بە تاوانبار دەزانێت جگە لە خۆی

پەیامی کورد      ...   بیرگەی ئیسرائیلی :  لە کارەساتەکەی گارە ، ئەردۆغان هەمووان بە تاوانبار دەزانێت جگە لە خۆی .

ڕەجەب تەئیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا پێویستی بە سەرکەوتنێکی سەربازی بوو و ڕزگارکردنی ١٣ بەدیل گیراوی تورک لە دەستی پەکەکە لە باکووری عێراق بژاردەیەکی بەجێ بۆ ئەم سناریۆیە بوو ، بەڵام ئەم تۆپراسیۆنە شکستێکی دڵتەزێنی بۆ ئەو بەجێ هێڵا . ئەردۆغان کوردەکان ، حێزبە سیاسییە کوردەکان ، حێزبە دژبەرەکان تەنانەت دەوڵەتی بایدن بە تاوانباری ئەم ڕووداوە دەزانێت . تورک کەنا و کوردەکان لە ڕووداوی گارە " وەکوو ساتێکی تاریک لە مێژووی خۆیان یاد دەکەنەوە . ئەم بابەتە دەرئەنجامی ئۆپراسیۆنێکی ڕزگارکردنی کارەساتبار بوو کە بە مەبەستی ڕزگارکردن ١٣ بەدیل گیراوی تورک لە بەەردەست لە لایەن حیزبی کرێکاران کوردستان " پەکەکە " لە کوردستانی باشوور ئەنجام درا . داڕشتنی بەرنامەی ئەم ئۆپراسیۆنە سست و لاواز بوو بە ئەگەری زۆر بە هۆی فشارەکانی سیاسەتمەداران بۆ بەدی هێنانی سەرکەوتن لە ڕاستای خستنە ژێر کاریگەری بیروڕای گشتی ئۆپراسیۆنی ئاماژەپێکراو بوو بە هۆی کوژرانی خۆسەرانەی ١٣ بەدیل گیراو و هەروەها کوژرانی ٣ ئەفسەری تورک .

لە ساڵەکانی ٢٠١٥ و ٢٠١٦ دا پەکەکە ١٣ سەرباز ، ئەفسەری پۆلیس و کادێری دیکەی تورکی دەوڵەتی ڕفاندبوو . دەوڵەت بۆ بەرگری کردن لە لاوازی لە باری گەیشتن لە ساڵانی هەڵبژاردن بە جۆرێک کوژاوەیی میدیایی پەیوەندی بە بەدیلگرتنی سەپاند .خەڵکی تورکیا تەنیا کاتێک زانییان کە مرۆڤ فڕینی کراوە کە نوێنەرێکی دژبەر لە پەرلەمان سەبارەت بە چارەنووسی بەدیل گیراوان پرسیاری کرد . تاکوو فێبریوەری ٢٠٢١ جگە لە بنەماڵەکان و خۆشەویستانی بەدیل گیراوان کەسیک ئەوانی لە بیر نەبوو .

بەڵام ڕۆژی ٨ی فێبریوەری ساڵی ٢٠٢١ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانەی ووتارێکدا بە خەڵکی ووت کە ئەوان بەم زووانە هەواڵگەلێک سەرسووڕهێنەر دەبیستن . پێش ئەوەی کە خلووسی ئاکار وەزیری بەرگری ، لە هەولێر ەوە پایتەختی هەرێمی کوردستان دیدار و چاوپێکەوتنی ئەنجام دا و سەبارەت بە کۆتاییەکی دلخۆشکەری بدیل گرتن شک و گومانگەلێک بوونی هەبوو . ئایا ئەو بۆ ڕزگاری بەدیل گیراوان لە ڕێگای کوردەکانی باشوور ەوە کە دۆستی تورکیان ، بۆ ئەوەی لە پەکەکە لە ڕاستای ئازادی بەدیلگیراوان نزیک ببێتەوە کەڵکی وەردەگرت ؟

شکستی هەوڵەکان

لە کاتژمێر ٢:٥٥ خوولەکی بەرەبەیانی ١٠ ی فێبریوەری هیزی ئاسمانی تورکیا هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ئامانجگەلی لە پێش دیاریکراو لە کوێستانەکانی گارا ، لە باشووری کوردستان دەست پیکرد ، ئەو شوێنەی کە زانیارییەکانی لێ پشتڕاست کرابووەوە دێل گیراوەکان لەوێ لە ئەشکەوت چاودێری دەکرێن . ئەمە دەستپێکی ئۆپراسیۆنی " پەنجەی هەڵۆ ناوی لێندرا " . کاتژمێر ٤:٥٥ ی بەرەبەیانی لە دوای ٢ کاتژمێر هێرشی ئاسمانی زۆر قورس هەلی کۆپتەرەکانی تورکیا ژمارەیەک زۆر لە هێزە تایبەتییەکانی خۆیانیان بۆ سەر زەوی هینایە خوارەوە . بەم یەەکەە پسپۆڕانە هێزی " لێکۆڵینەوە و ڕزگاری " دەوترێ . کێشە ئەوە بوو کە چیاکانی گارە ناوچەیەکی نەناسراو بۆ ئەم یەکەیە بوو . ئەم ئۆپراسیۆنە دەبێ لە زەوین گەلێکی پڕ چقڵ و بەرد، کێوەکان و دڕک و داڵ و خەرەندگەلێکی زۆر قووڵ کە هەموویان بۆ سەربازانی تورک نەناسراو بوون ئەنجام دەدرا .

لە یەکەمین تێکهەڵچوونەکاندا لە دوای نیشتنەوە ، دوو ئەفسەر و پلەدارێکی ئەرتەشی تورکیا کوژران . لەو کاتەدا ، دی مەک ئاکار و ٤ فەرماندەی دیکەی هێزەکە گەیشتبوونە ناوەندێکی ئۆپراسیۆنەکان لە سنووری تورکیا و باشوور دا . ڕۆژی یازدەهەمی فێبریوەری خلووسی ئاکار بە میدیاکانی راگەیاند کە ٤٨ حاڵەت لە کۆی گشتی ٥٠ ئامانجەەکان لە ماوەی هێرشە ئاسمانییەکان دا کراوەتە ئامانج و ٥٣ کەس لە هێزەکانی پەکەکە کوژراون و بریندار بوونە ، بەڵام هێشتا هیچ هەواڵێک لە بەدیل گیراوەکان نەبوو .

لە هەمان قۆناغدا خەڵکی تورکیا وا بیریان دەکردەوە ئۆپراسیۆنی " پەنجەی هەڵۆ - ٢ " تەنیا ئۆپراسیۆنێکی سنووری دیکەیەە لە دژی هێزەکانی پەکەکە . ئەوان نەیاندەزانی کە ئەمە ئۆپراسیۆنێکی ڕزگاری کردنی دیل گیراوانە ، تاکوو ڕۆژی چواردەهەمی فێبریوەری کە ئاکار ئامانجەکانی ئەم ئۆپراسیۆنەی " لە ناو بردنی هێزەکانی پەکەکە ، دەستەبەر کردنی ئەمنییەتی سنوورەکان و دەستوەردان بۆ ڕزگارکردنی دیل گیراوەکان " ناو برد .کەسێک لە ناوەڕۆکی سەرەکی بەرنامەکە هیچی نەدەزانی . لە میانەی ڕاپۆرتێکی کورت دا بۆ یاشار گولەر ، فەرماندەی پلە باڵای تورکیا و سەرۆکی کۆمیتەی ئەرتەش ، لە کۆتایی دا تورکیا ووردەکاری تەواوی ئەم ئۆپراسیۆنە سەرلێشێواو و پڕ و پووچەڵە تێگەیشت 

نوێ دەکەینەوە     ...    


ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە