بیرگەی Galaxy S24 Ultra بە ڕێژەی 75% خێراترە لە ئایفۆن 15 Pro Max
پەیامی کورد ... بیرگەی Galaxy S24 Ultra بە ڕێژەی 75% خێراترە لە ئایفۆن 15 Pro Max
مۆبایلی Galaxy S24 Ultra پشت بە تەکنەلۆژیای UFS دەبەستێت و ئەپڵ بۆ هەموو ئامێرەکانی بیرگەی NVMe بەکاردەهێنێت. بەپێی وێنەیەکی نوێی پێوەرەکانی ئەو دوو ئامێرە، بەڕواڵەت کارایی مۆبایلی Galaxy S24 Ultra بە ڕێژەی 75% خێراترە و هەروەها ڕێژەی دواکەوتنی کەمتری هەیە.
بەپێی ئەو وێنانەی کە sakitech لە پێوەرەکەی Jazz Disk Bench ەوە هاوبەشی کردووە، وەشانی 256 گێگابایت لە مۆبایلی Galaxy S24 Ultra بە خێرایی خوێندنەوەی 2547 مێگابایت لە چرکەیەکدا، وەشانی 1 تێرابایتی ئایفۆن 15 پرۆ ماکس بە خێرایی خوێندنەوەی 1450 مێگابایت/چرکە تێدەپەڕێنێت. س.
خاڵێکی دیکەی دیار کە لە وێنەکانی شاشەدا دەبینرێت ڕێژەی دواکەوتنی بیرگەی ئەم دوو ئامێرەیە، کە تیایدا مۆبایلی گالاکسی ئێس ٢٤ ئەلترا سەردەکەوێت و دواکەوتنی کەمتری هەیە لە چاو ئایفۆن ١٥ پرۆ ماکس.
ئەم بابەتە 12011 جار خوێندراوەتەوە