بیرۆکەیەکی نوێ دەبێتە جێگای تێڕامان " هۆتێلێکی فڕیو بە ووزەی ئەتۆم "
پەیامی کورد ... بیرۆکەیەکی نوێ دەبێتە جێگای تێڕامان " هۆتێلێکی فڕیو بە ووزەی ئەتۆم "
زانا و بیرمه‌ندان هه‌موو کات له بیركردنه‌وه سه‌یره‌كانیان كۆڵیان نه‌داوه و هه‌میشه هه‌ر بیر و خه‌ونی هۆشمه‌ندان بوە كه مرۆڤایەتی یان به سه‌ده‌ی نوێگه‌ری ئاشنا كرد، جارێكی دیكه‌ش ئه‌م بیركردنه‌وانه هۆشیاری به‌ره‌و بۆنیادنانی "هۆتێلێكی فڕیو" ئاڕاسته ده‌كەن كه به ووزه‌ی ئه‌تۆم كار ده‌كات.
رۆژنامه‌ی New York Post بلاویكرده‌وه، هاشم ئه‌لغه‌لی، په‌یامنێری زانستی و بنیادنه‌ری ڤیدیۆ زانستییەکان رایگه‌یاندوه، دیزاینی یه‌كێك له فڕۆكه گه‌شتیارییە زه‌به‌لاحه‌كانی كردوه كه به ووزه‌ی ئه‌تۆمی كارده‌كات و یه‌كێكه له نوێترین بیرۆكه زانستییه‌كانە .
ووتیشی، "مرۆڤایه‌تی هه‌رچیه‌كی تا ئێستا بونیاد نابێت هه‌میشه له بیرۆكه‌یه‌كی ساده و سه‌ره‌تایی یه‌وه ده‌ستی پێكردوه، ئه‌م هۆتێله فڕیوه‌ی ئێمه‌ش ده‌توانێت به یه‌كجار ٥ هه‌زار سه‌رنشین له خۆبگرێت كه به ووزه‌ی ئه‌تۆمی كارده‌كات".
هاشم ئه‌لغه‌لی باسی له‌وه‌شكردوه، "فڕۆكه‌كه به 20 تۆرباینی زه‌به‌لاح پاڵپشتی كراوه كه هه‌ریه‌كێكیان به ووزه‌ی ئه‌تۆم كارده‌كات و ئه‌م فڕۆكه‌یه ده‌توانێت به‌بێ ئه‌وه‌ی بیر له نیشتنه‌وه وكێشه‌ی ئۆكسیژن و هۆیه‌كانی ژیان بكاته‌وه، بۆ ده‌یان ساڵ له فڕینی خۆی به‌رده‌وام بێت".
ئاشكراشی كردوه، "دەرباره‌ی به‌كاربردن و رێكخستنی كاری فڕۆكه‌كه‌وه، یه‌كه‌مین نموونه‌ی سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت له به‌كارهێنانی زیره‌كی ده‌ستكرد (AI)دا، به‌و هۆیشه‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك فڕۆكه‌كه بیر له نیشتنه‌وه و ده‌ستی كار بۆ چاكردنه‌وه ناكات و له ئه‌گه‌ری بوونی هه‌ر كێشه‌یه‌ك، زیره‌كی ده‌ستكردی فڕۆكه‌كه خۆی خۆی چاره‌سه‌ر ده‌كات".
ئه‌و دیزاینه‌ره ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "ئه‌م بیرۆكه‌یه ده‌بێته داهاتووی مرۆڤایه‌تی به تایبه‌ت وه‌ك هۆیه‌كی گواستنه‌وه‌ی مۆدێرنانه و هۆتێله فڕیوه‌كه به‌ده‌یان رێستۆرانت، شوێنی حه‌وانه‌وه، بازاڕگا، مه‌له‌وانگه، هۆڵی وه‌رزشی، رێستۆرانتی 360 پله‌ی تێدایه كه بۆ ده‌یان ساڵ پێویستت به نیشتنه‌وه و جێهێشتنی نابێت".
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە