بیرۆکەی نوێی جۆ بایدن بۆ هەڵهاتنی کەسانی خاوەن بیر و هۆشی فراوان لە ڕووسیاوە
پەیامی کورد ... بیرۆکەی نوێی جۆ بایدن بۆ هەڵهاتنی کەسانی خاوەن بیر و هۆشی فراوان لە ڕووسیاوە
بە پێی بەشێک لە داواکاری بوودجەی تەواوکراوی کۆشکی سپی بۆ ئۆکراین کە پێشتر بۆ یاسادانەران نێدراوە سەرۆککۆماری ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا داوای لە کۆنگرە کردووە تاکوو یاسای کۆچکردن و هاووڵاتی بوون چاکسازی بۆ بکات تاکوو بۆ هاووڵاتیانی ڕووس کە وەرگرتنی بڕوانامەی باڵای وەرگرتنی ڤیزای کار لە ویلایەتەیەکگرتووەکان ئاستر ببێت .
ئەم داواکارییە لە ئەگەری پەسەند کردن ئیزنی ئەوە بەو ڕووسانە دەدات کە خاوەنی بڕوانامەی ماستەر یا دوکتۆرا لە بوارەکانی زانست ، تەکنۆڵۆژیا ، ئەندازیاری یا خود بیرکاری ن بە بێ وەرگرتنی پشتیوانی بەڕێوبەری کار لە ویلایەتەیەکگرتووەکان بۆ وەرگرتنی ڤیزا داواکارییەکان یان ڕادەست بکەن .
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە