بیل کلینتۆن: بوێریی ژنان و کچانی ئێران سەرسامی کردووم

پەیامی کورد   ...   بیل کلینتۆن: بوێریی ژنان و کچانی ئێران سەرسامی کردووم

بیل کلینتۆن، سەرۆککۆماری پێشووی ئەمریکا لە تویییتێکدا پاڵپشتی خۆی بۆ خەڵکی ڕاپەڕیوی ئێران دەربڕیوە و نووسیویەتی: "بوێریی ژنان و کچانی ڕاپەڕیوی ئێران جێی سەرسووڕمان و پێزانینە".

ئەو دەڵێ خواستەکانی خەڵکی ئێران زیاتر لە پرسی لابردنی لەچکە و پێوەندی بە مافە سەرەتاییەکانیانی وەکوو، ئازادی ڕادەربڕین و مافی دەربڕینی ناڕەزایەتی هێمنانە هەیە.

کلینتۆن وێڕای پشتیوانی لە خواستەکانی خەڵکی ڕاپەڕیوی ئێران نووسیویەتی ئامانجی خۆپیشاندەرانی ئێران وەدیهێنانی خەونی خۆیان و منداڵەکانیانە.

سەرۆککۆماری پێشووی ئەمریکا هەروەها داوای لە کۆماری ئیسلامی ئێران کردووە ڕێز لە مافەکانی مرۆڤ بگرێت و زیندانییە سیاسییەکان ئازاد بکات.


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە